واشنتۆن ره‌تی كرده‌وه بنكه‌ی سه‌ربازی له عێراقدا هه‌بێ
K24- هەولێر
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا ره‌تی كرده‌وه جگه له بوونی چه‌ند راوێژكارێكی سه‌ربازی، هیچ بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی له‌ژێر ناوی "بنكه‌ی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكی له عێراق" هه‌بێت.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه (13-6-2015) له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا، "جیف راسكی" گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، وڵاتەکەی جگه له راوێژكاری سه‌ربازی، هیچ بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی له عێراق نییه.
راسكی گوتیشی: " له ئێسته‌دا 450 راوێژكاری سه‌ربازیی ئه‌مه‌ریكی بوونیان هه‌یه له ریزه‌كانی سوپای عێراق له ئه‌نبار، ئه‌ویش به‌مه‌به‌ستی مه‌شقپێكردن و یارمه‌تیدانی هێزه‌كانی عێراقه”.
روونیشی كرده‌وه: "ئه‌مه‌ریكا بۆ پشتیوانیكردنی عێراق كار له‌سه‌ر دوو لایه‌ن ده‌كات، جگه له‌م دوو لایه‌نه‌ش هیچ گۆڕانكاریيه‌ك روو نادات، یه‌كه‌میان له پێناو ده‌رپه‌ڕاندنی ئه‌م رێكخراوه تیرۆریستیە له عێراق، ئه‌مه‌ریكا هه‌ڵده‌ستێ به جێبه‌جێكردنی هێرشه ئاسمانییه‌كان، لایه‌نی دووه‌میشیان، راهێنان به هێزه عێراقییه‌كان ده‌كه‌ین، ئه‌میش له‌سه‌ر داوای حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وەزیرانی عێراق".
لە وەڵامی پرسیارێک سه‌باره‌ت به راهێنانی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه، گوتی: "چه‌ندان راوێژكاری سه‌ربازیی ئه‌مه‌ریكیمان ره‌وانه‌ی هه‌رێمی كوردستان كردووه، به مه‌به‌ستی مه‌شقپێكردنی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه”.
سه‌باره‌ت به گواستنه‌وه‌ی 450 راوێژكاره سه‌ربازییه‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكا بۆ هه‌رێمی كوردستان، راسكی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا: "ئه‌و راوێژكارانه ده‌گوازرێنه‌وه بۆ بنكه‌یه‌كی پێشكه‌ووتوو، ناكرێ له‌باره‌ی ئه‌و بابه‌ته قسه‌ی زیاتری له‌سه‌ر بكرێت" هه‌ر بۆیه بۆ بەرپرسانی وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مه‌ریكای به‌جێهێشت.
راسكی جه‌ختی له‌سه‌ر هاوپه‌یمانییه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرده‌وه كه رۆڵێكی كاریگه‌ری هه‌بووه له مه‌شقپێكردنی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه.