گه‌نده‌ڵی و پاره‌سپیكردنه‌وه له ئه‌مه‌ریكا گه‌یشته 300 ملیار دۆلار

K24- هەولێر
له راپۆرتێكی وه‌زاره‌تی خه‌زنه‌ی ئه‌مه‌ریكا ئاشكرا بووه كه بڕی ئه‌و پارانه‌ی كه به هۆی گه‌نده‌ڵی و فێڵه‌وه به هه‌ده‌ر ده‌ڕوات، گه‌یشتووه‌ته 300 ملیار دۆلار له ساڵێكدا.
له ڕاپۆرته‌دا كه دوێنێ هه‌ینی (12.6.2015) بڵاو بووه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه ده‌كات كه فێڵكردن له حكوومه‌تی فیدڕاڵی، به‌تایبه‌تی له ڕاگه‌یاندنی باجه‌كان به درۆ و ڕژێژه‌ی نا دروستی دڵنیایی ته‌ندروستیی هاووڵاتیان، جیاوازییه‌كی زۆر هه‌یه له‌گه‌ڵ ڕێژه راستییه‌كه به شێوه‌یه‌ك لانی كه‌م ده‌گاته دوو ئه‌وه‌نده.
راپۆرته‌كه ئه‌وه‌شی خستووه‌ته روو كه به‌هۆی به‌كارهێنانی ئینته‌رنێته‌وه، چه‌ته‌یی و فێڵكردن به ناوی كه‌سانی دیكه‌وه زۆر له زیادبووندایه.
بازرگانی به مادده‌ی هۆشبه‌ره‌وه كه ساڵانه 64 ملیار دۆلاری ئه‌مه‌ریكا به فیڕۆ ده‌بات، لایه‌نێكی دیكه‌ی ڕاپۆرته‌كه‌ی وه‌زاره‌تی خه‌زنه بووه، تێشیدا هاتووه كه زۆربه‌ی ئه‌و مادده هۆشبه‌رانه له‌ناو ئه‌مه‌ریكا و مه‌كسیك به‌كاردێن.