سه‌در ده‌ستوه‌ردانى حه‌شدى شه‌عبى له سیاسه‌ت ره‌تده‌كاته‌وه
K24- هەولێر
موقته‌دا سه‌در، رێبه‌رى ره‌وتى سه‌در، رایگه‌یاند، حه‌شدى شه‌عبى به هیچ شێوه‌یه‌ك ده‌ست له كاروبارى سیاسى وه‌رنادات.
دوێنێ شەممە (14.6.2015) موقته‌دا سه‌در، رێبه‌رى ره‌وتى سه‌در، رایگه‌یاند کە حه‌شدى شه‌عبى به هیچ شێوه‌یه‌ك ده‌ست له كاروبارى سیاسى وه‌رنادات. سه‌باره‌ت به رۆڵى چه‌كدارانى حه‌شدى شه‌عبى، گوتیشى: "حه‌شدى شه‌عبى، رۆڵێكى ئازایانه‌ى گێڕاوه له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى داعش و به هیچ شێوه‌یه‌ك نایه‌وێت ده‌ست وه‌ربداته ناو كاروبارى سیاسى چونكه ئه‌وه كاریگه‌رى له سه‌ر ناوبانگى هه‌یه و دوورى ده‌خاته‌وه له ئامانجه سه‌ره‌كییه‌كانى".
هه‌روه‌ها گوتى: "هه‌ر كه‌س و لایه‌نێك بیه‌وێت حه‌شدى شه‌عبى بۆ ئامانجى دیكه به‌كاربهێنێت؛ ئه‌وا پێویسته حكومه‌ت به توندى به‌ره‌نگارى ببێته‌وه".