مالیكى داواى له‌سێداره‌دانى ئه‌فسه‌رو سه‌ربازه هه‌ڵاتووه‌كان ده‌كات
K24- هەولێر
جێگرى سه‌رۆك كۆمارى عێراق رایدەگەیەنێ كه‌وتنى مووسڵ و روممادى به هۆى "پیلانگێڕی"یه‌وه بووه و سزاى هه‌ر سه‌رباز و ئه‌فسه‌رێكیش كه له شه‌ڕى دژ به "تیرۆریستان" پاشه‌كشێ بكات، به گوێره‌ى یاسا له‌سێداره‌دانه.
دوێنێ شەممە (13.6.2014) نوورى مالیكى، جێگرى سه‌رۆك كۆمارى عێراق، له وتارێكدا كه له رێگه‌ى ته‌له‌فزیۆنه‌وه بڵاوی كرده‌وه، گوتى: "پیلانگێڕى هۆكارى سه‌ره‌كى كه‌وتنى مووسڵ بوو به ده‌ستى رێكخراوى ده‌وڵه‌تى ئیسلامى". له‌و رووه‌شه‌وه ره‌خنه‌ى ئاراسته‌ى یه‌كه‌كانى سوپا و هێزه ئه‌منییه‌كانى عێراق له مووسڵ كرد.
له 10ى حوزه‌یرانى 2014، چه‌كدارانى داعش له سنوورى سووریاوه روویان له عێراق كرد و له ماوه‌ى چه‌ند كاتژمێرێكدا توانیان ده‌ست به‌سه‌ر موسڵدا بگرن و به‌ره‌و ناوچه‌كانى دیكه‌ى ناوه‌ڕاستى عێراق ده‌ستیان به پێشڕه‌وى كرد.
له مانگى ئایارى رابردووش‌دا، چه‌كدارانى داعش په‌لامارى روممادییان دا و توانییان داگیرى بكه‌ن.
مالیكى له‌و باره‌یه‌وه گوتى: "موسڵ و روممادى نه‌ده‌كه‌وتن، ئه‌گه‌ر پیلانگێڕى له ئارادا نه‌بوایه".
هه‌روه‌ها گوتى: "ئه‌گه‌ر هێزه ئه‌منییه‌كانى مووسڵ، به‌رگرییان له شاره‌كه بكردایه، هه‌رگیز داعش نه‌یده‌توانى ده‌ست به‌سه‌ر شاره‌كه‌دا بگرێت، پیلانگێڕییه‌كه له‌وه‌دا بوو، كه سوپا و هێزه ئه‌منیه‌كان به بێ به‌رگرى شاره‌كه‌یان چۆڵكرد".
له لایه‌ن سوننه‌كانه‌وه، مالیكى به‌وه تۆمه‌تبار ده‌كرێت، كه له ماوه‌ى ده‌سه‌ڵاته‌كه‌یدا هه‌موو هه‌وڵێكى خستبووه‌گه‌ڕ بۆ په‌راوێزخستنى سوننه‌كان.
مالیكى له وتاره‌كه‌شیدا، گوتى: "ده‌مه‌وێت راشكاوانه قسه بكه‌م، ئێمه هه‌موو ئه‌و ئه‌فسه‌ر و سه‌ربازانه‌ى له مه‌یدانى جه‌نگ ترسان و رایان كرد، به به‌رپرسیار ده‌زانیین و سزاى ئه‌وان له رووى یاساییه‌وه له سێداره‌دانه".
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شى گوت: "بۆ ئه‌وه‌ى هه‌موو به‌رپرسیارێتییه‌كه نه‌خه‌ینه ئه‌ستۆى سه‌رباز و ئه‌فسه‌ره‌كان، ده‌كرێت بڵێین ئه‌و سیاسه‌تمه‌دارانه‌ى له پشت ئه‌و پیلانگێڕییه‌وه بوون و ئه‌وانه‌ى بره‌ویان به نه‌یارێتى ده‌سه‌ڵاتى حكومه‌ت ده‌دا و جه‌نگیان دژى ده‌وڵه‌ت راگه‌یاندبوو، به‌رپرسیارى سه‌ره‌كى كه‌وتنى مووسڵن"
ئه‌وه‌شى گوت: "بیرتانه چۆن سوپاى عێراقییان تۆمه‌تبار ده‌كرد، به‌وه‌ى سوپاى هه‌موو عێراقییه‌كان نییه و سوپایه‌كى مه‌جوسى، سه‌فه‌وى، شیعانه‌ى سه‌ر به مالكییه و به‌و قسانه‌یان كارێكیان كرد، هه‌یبه‌تى سوپایان له لاى هاووڵاتى نه‌هێشت و كاتێكیش ره‌وشه‌كه هاته سه‌ر رووبه‌ڕووبوونه‌وه، ئه‌و سوپایه خۆى نه‌گرت و زیانێكى زۆرى به‌ركه‌وت".