بارزانى واده‌ى هه‌ڵبژاردنى دیار كرد
K24- هەولێر
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، به بڕیارێكى سه‌رۆكایه‌تى، واده‌ى ئه‌نجامدانى پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێمى ده‌ستنیشانكرد.
ئەمڕۆ یەکشەممە (14.6.2015) فوئاد حوسێن، سه‌رۆكى دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، مسعوود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پاڵپشت به یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان ژماره (1) ی ساڵی2005ی هه‌مواركراوو به فه‌رمانی هه‌رێمی ژماره (٩١)ی ساڵی٢٠١٥بڕیاریدا هه‌ڵبژاردنی گشتی بۆ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجام بدرێت له رۆژی(20/8/2015).
گوتیشى: "سه‌رۆكى هه‌رێم له فه‌رمانه‌كه‌دا گشت لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی راسپاردووه بۆ دانانی رێككار و رێوشوینه پێویسته‌كان به مه‌به‌ستی به‌ڕێوه‌بردنی پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن به شێوازێكی دیموكراتی و ئازاد و له‌به‌رچاوگرتنی گشت یاسا په‌یوه‌ندیداره‌كان و په‌یره‌وكردنی گشت ستانده‌ره جیهانیه‌كان له‌و باره‌یه‌وه".
له ئێستادا ته‌نیا 70 رۆژ بۆ كۆتایهاتن به ماوه‌ى یاسایى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێمدا ماوه و به گوێره‌ى یاساى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێمى كوردستان، ده‌بێت 70 رۆژ پێش كۆتایهاتنى واده‌ى سه‌رۆكایه‌تى، سه‌رۆكى هه‌رێم رۆژى هه‌ڵبژاردن ده‌ستنیشان بكات.