نەرویج نووسینگەی نوێنەرایەتی خۆی لە هەرێمی كوردستان دەكاتەوە
K24- هەولێر
وڵاتی نهرویج بڕیاری دا نووسینگهی نوێنهرایهتی خۆی له ههرێمی كوردستان بكاتهوه و بهمهش ژمارهی ئهو وڵاتانهی له ههولێر كونسوڵخانهیان ههیه، ڕوو له ههڵكشان دهكا.
ڕۆژی 11.6.2015 فەلاح مستەفا، بەرپرسی پەیوەندیەکانی دەرەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی سەردانەکهی بۆ وڵاتانی ئەوروپا، گەیشتە وڵاتی نەرویج و لە لایەن "بۆرگێ بڕێندەر"، وەزیری دەرەوەی ئهو وڵاته پێشوازی لێ كرا.
وەزیری دەرەوەی نەرویج له كۆبوونهوهكهدا، دووپاتی لە بەرە و پێشچڤهچوونی پەیوەندییە دوولایەنەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و وڵاتەکەی کردەوە، بۆ ئەم مەبەستە، بە خۆشحاڵییەوە رایگەیاند، وڵاتەکەی نووسینگەی نوێنەرایەتی خۆی لە هەرێمی کوردستان لە داهاتوویەکی نزیکدا دەکاتەوە.
هەر لەمیانەی سەردانەکەیدا بۆ ئەو وڵاتە، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە لەگەڵ هەریەک لە لیژنەی کاروباری دەرەوە لە پەرلەمان و گەورە راوێژکارانی وەزارەتی دەرەوە و بەرگری کۆبۆوە بە مەبەستی تاوتوێکردنی دوا پێشهاتەکانی ناوچەکە.