ھێرش دەكرێتە سەر کونسوڵخانەی تونس لە تەرابلوس

چەند چەكداری نەناسراو 10 کارمەندی کونسوڵخانەی تونس لە تەرابلوس بە بارمتە دەگرن

K24- هەولێر


چەند چەكداری نەناسراو 10 کارمەندی کونسوڵخانەی تونس لە تەرابلوس بە بارمتە دەگرن.
دوێنێ شەممە (13.6.2015) موختار ئەلشواشی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی تونس لە ئاخافتنێكیدا بۆ میدیاكان ئاشكرای كرد كە چەند چەكدارێكی نەناسراو ھێرشیان كردۆتە سەر کونسوڵخانەی وڵاتەكەی لە تەرابلوسی پایتەختی لیبیا، وتیشی: "هێشـتا ڕوون نیـیە ئایا چەکدارەکان کارمەندەکانیان هەر لە ناو کونسوڵخانەکە بە بارمتە گرتووە، یان بۆ جێـگەیەکی دیکەیان بردوون."
خەلیفە ئەلغویل سەرۆکی حکوومەتی تەرابلوس، لە بارەی رووداوەکە هیچ زانیاری نەدا و تەنها جەختی لەوە كردەوە كە ھەوڵی ئازادکردنیان دەدەن.
لای خۆیەوە وەزارەتی دەرەوەی تونس هێرشەکەی بە کارێـکی دژ بە سەروەری وڵاتەکەی و پێشێلکردنی ڕێـکكەوتنـنامە نێودەوڵەتیـیەکان لە قەڵەم دا. هەروەها رەوەندی تونسی لە لیبیا ئاگادار کردەوە کە وریای خۆیان بن و ئەگەر پـێوستیشی کرد بۆ پاراستنی خۆیان ئەو وڵاتە جێبهێڵن. مەزەندە دەکرێت نزیکەی 60 هەزار تونسی لە لیبیا بن.