ئامادەكاری بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان دەكرێت

كۆبوونەوە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان ئەنجام دەدرێت

K24- هەولێر


كۆبوونەوە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان ئەنجام دەدرێت.
ئەمرۆ یەكشەمە (14.6.2015) بەرپرسی ئۆفیسی هەولێری كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان ئاشكرای كرد، لە سەر بڕیارەكەی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، كۆبوونەوەیەكی ئامادەكاری بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان ئەنجام دەدەن.
هندرێن محەمەد، بەرپرسی ئۆفێسی هەولێری كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان ڕایگەیاند، كۆبوونەوكە لە سەر فەرمانەكەی “مەسعود بارزانی”، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستانە كە لە 20/8/2015، ئەنجام دەدرێت.
لە لای خۆیەوە “فواد حوسێن”، سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، مەسعود بارزانی پاڵپشت بە یاسای سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان، ژمارە 1ی ساڵی 2005ی هەمواركراو، بە فەرمانی هەرێمیی ژمارە 91ی ساڵی 2005، بڕیاری داوە، هەڵبژاردنی گشتی بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە ڕۆژی 20/8/2015 ئەنجام بدرێت.