داوا ده‌كرێت دامه‌زراوه ئه‌منييه‌كانى عێراق يه‌ك پێكهاته به‌ڕێوه‌يان به‌رێت
K24- هه‌ولێر
ئه‌ندامێكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق داواى له سه‌رۆك وه‌زيران كرد، رازى نه‌بێت بنه‌ماى "هاوسه‌نگى" له دامه‌زراوه ئه‌منييه‌كاندا جێبه‌جێبكرێت.
عاله نه‌سيف، ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، داواى له حه‌يده‌ر عه‌بادى، سه‌رۆك وه‌زيران و فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه چه‌كداره‌كانى عێراق كرد، رازى نه‌بێت له دامه‌زراوه‌ى ئه‌منييدا كار به بنه‌ماى "هاوسه‌نگى" بكرێت، كه پێكهاته‌كانى عێراق داواى ده‌كه‌ن.
نه‌سيف له به‌ياننامه‌يه‌كدا رايگه‌ياند، هێشتا هه‌ندێك كوتله و لايه‌نى سياسى داواى بنه‌ماى هاوسه‌نگى ده‌كه‌ن و ده‌يانه‌وێت دامه‌زراوه‌كانى عێراق له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مايه رێكبخرێنه‌وه، به‌ڵام به نسبه‌ت كه‌رتى ئه‌منييه‌وه پێويسته ئه‌و بنه‌مايه فه‌رامۆش بكرێـ.
گوتيشى: "ره‌چاوكردنى ئه‌و بنه‌مايه وه‌ك دياركردنى كاتژمێرى سفره بۆ كشانه‌وه له مه‌يدانى شه‌ڕ و جێبه‌جێكردنى ئه‌جێنداى ده‌ره‌كييه له لايه‌ن هه‌ندێك كه‌س و لايه‌نه‌وه و ئه‌وه‌ش هۆكارى شكسته‌كانه".
هه‌ر له‌و به‌ياننامه‌يه‌دا، ئه‌و ژنه نوێنه‌ره، سه‌رسوڕمانى خۆى له‌وه ده‌ربڕيوه، كه "زۆرينه‌ى كه‌سوكار و خێزانى ئه‌فسه‌ر و پله‌دارانى دامه‌زراوه ئه‌منييه‌كانى عێراق يان له هه‌ولێرن، ياخود روويان له ده‌ره‌وه‌ى وڵات كردووه".