عێراق سعوودییه‌ك له سێداره ده‌دات
K24- هەولێر
دادگاى باڵاى تاوانه‌كانى عێراق، سزاى له‌سێداره‌دانى به‌سه‌ر هاووڵاتییه‌كى عه‌ره‌بستانى سعوودیه‌دا سه‌پاند، كه هه‌وڵى ئه‌نجامدانى ته‌قینه‌وه‌یه‌كى له عێراق دابوو.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رى عێراق رایگه‌یاند، "تاوانبار عه‌لى محه‌ممه‌د عه‌لى ئه‌لقه‌حتانى، هاووڵاتى به ره‌چه‌ڵه‌ك عه‌ره‌بستانى، كه له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانى عێراقه‌وه له كاتى هه‌وڵدانى بۆ ته‌قاندنه‌وه‌ى ئۆتۆمبێلێك له ناوچه‌ى نه‌خیب ده‌ستگیر كرابوو، له لایه‌ن دادگاى تاوانى ناوه‌ندییه‌وه به سه‌رۆكایه‌تى دادوه‌ر به‌لیغ حه‌مدى سزاى له‌سێداره‌دانى به‌سه‌ردا سه‌پێنراوه".
پێشتر وه‌زاره‌تى ناوخۆى عێراق، بڵاویكردبوه‌وه، له ناوچه‌ى نه‌خیب، له شارى به‌غدا، هه‌شت شوفێرى ده‌ستگیركردووه، كه ده‌یانویست 8 ئۆتۆمبێلى بۆمبڕێژكراو له ناوچه جیاجیاكانى به‌غدا بته‌قێننه‌وه.