دوایین خوله‌كی ئه‌م مانگه‌ 60 چركه‌ نییه‌

خوله‌كی كۆتایی ئه‌م مانگی شه‌شه‌، 60 چركه‌ نابێت، به‌ڵكوو درێژ ده‌بێته‌وه‌ بۆ 61 چركه‌

K24- هەولێر
خوله‌كی كۆتایی ئه‌م مانگی شه‌شه‌، 60 چركه‌ نابێت، به‌ڵكوو درێژ ده‌بێته‌وه‌ بۆ 61 چركه‌، ئه‌مه‌ش به‌هۆی پشێوییه‌كی سرووشتیی له‌ سووڕانی زه‌وی.
له‌ ئێسته‌دا ده‌زگه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانی جیهان، ده‌یانه‌وێ كاتژمێره‌ ته‌كنه‌لۆژییه‌كان ڕێكبخه‌ن به‌ شێوه‌یه‌ك كه‌ ئه‌و چركه‌ی كۆتاییه‌ بژمێرێت و هه‌ڵه‌ له‌ مێژوو و به‌رواره‌كان دروست نه‌بێت، بۆیه‌ كێشمه‌كێشی زۆری دروست كردووه‌.
دوایین خوله‌كی شه‌وی 31.6.2015 ده‌بێته‌ 61 چركه‌، واته‌ مانگی 7 چركه‌یه‌ك دواده‌كه‌وێ، ئه‌مه‌ش له‌ هه‌موو وڵاته‌كانی جیهان ڕوو ده‌دات و كاتژمێری گرینیچیش تۆماری ده‌كات، به‌ڵام به‌ شێوه‌ی ئاسایی هه‌ست به‌ هیچ گۆڕانێك ناكرێت، به‌ڵام به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی جوڵه‌ی سووڕانی زه‌وی كه‌ دانیال گامبیس به‌ڕێوه‌به‌ره‌كه‌یه‌تی، بایه‌خێكی زۆری پێ داوه‌ و داوا ده‌كات رێكخراوه‌كانی په‌یوه‌ست به‌ مانگه‌ ده‌ستكرده‌كان هه‌ڵوه‌سته‌ی له‌سه‌ر بكه‌ن و چاره‌یه‌ك بۆ كاتژمێره‌كان بدۆزنه‌وه‌.