بان كی مۆن: پێویسته به زووترین كات كۆتایی به شه‌ڕی یه‌مه‌ن بێت
K24- هەولێر
ئه‌میندارى گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، هاوخه‌می خۆی بۆ خه‌ڵكی یه‌مه‌ن ده‌ربڕی و داوای كرد به زووترین كات كۆتایی به شه‌ڕی نێوخۆیی ئه‌و وڵاته بهێنرێت.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه (15-6-2015)، بانكی مۆن، ئه‌مینداری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، له كۆبوونه‌وه‌كه‌ی شاری جنێفی پایته‌ختی وڵاتی سویسرا له گوتاره‌كه‌یدا گوتی: "پێویسته به زووترین كات كۆتایی به شه‌ڕی یه‌مه‌ن بهێنرێت و داوا له دادموده‌زگه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ده‌كه‌م رۆڵی خۆیان بگێڕن له به‌رپاكردنی ئاشتی و كۆتایی هێنانی شه‌ڕ له‌و وڵاته"
له درێژه‌ی قسه‌كانیدا بانكی مۆن گوتیشی: "له مانگی ره‌مه‌زاندا هه‌وڵ ده‌ده‌ین هاوكارییه مرۆییه‌كانمان بگه‌یه‌نینه زیانبه‌ركه‌وتووانی خه‌ڵكی یه‌مه‌ن".
به مه‌به‌ستی كۆتایی هێنانی شه‌ڕی نێوان حكوومه‌تی یه‌مه‌نی و چه‌كدرانی حووسی، بڕیار وابوو ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ئه‌مینداری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له‌گه‌ڵ هه‌ردوو نوێنه‌رایه‌تی حكوومه‌تی یه‌مه‌نی و حووسییه‌كان له‌شاری جنێف كۆببنه‌وه، به‌ڵام تاوه‌كوو ئێستا شاندی چه‌كدارانی حووسییه‌كان ئاماده‌ی كۆبوونه‌وه‌كه نه‌بوونه و چاوه‌ڕوان ده‌كه‌ن ئه‌و نوێنه‌رانه‌ی كه دیاری كراون بۆ به‌شداریكردنیان له‌و كۆبوونه‌وه‌یه، بگه‌نه شوێنی مه‌به‌ست.