دیمستۆرا و موعهلییم كۆبوونه‌وه

ستیڤان دیموستۆرا، نێرده‌ى گشتى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ سووریا، به مه‌به‌ستى تاوتوێكردنى پرسى كۆبوونه‌وه‌كانى ژنێڤ، گه‌یشته دیمه‌شق و له‌گه‌ڵ وه‌لید موعهلییم، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى سووریا كۆبووه‌وه.
نووسینگه‌ى دیموستورا له دیمه‌شق، رایگه‌یاند، سه‌رله‌به‌یانى رۆژى دووشه‌ممه 15ى حوزه‌یران، شاندى نێوده‌وڵه‌تى گه‌یشتنه دیمه‌شق، به بێ ئه‌وه‌ى ورده‌كارى زیاتر سه‌باره‌ت به سه‌ردانى شانده‌كه روونبكاته‌وه.
له‌و باره‌یه‌وه، جیسى شاهین، وته‌بێژ به ناوى نێرده‌ى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، رایگه‌یاند، له میانى سه‌ردانه‌كه‌یدا دیموستۆرا له‌گه‌ڵ گه‌وره به‌رپرسانى سووریا كۆده‌بێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى گوێ له بۆچوونى ئه‌وان سه‌باره‌ت به سازكردنى وتوێژه‌كانى ژنێف بگرێت.
وتوێژه‌كانى ژنێف بۆ جارى چواره‌م، له ئایارى رابردوودا ده‌ستیان پێكرد و بڕیاره له ته‌مموزى داهاتووشدا جارێكى دیكه ده‌ست پێ بكه‌نه‌وه.
شاهین، ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو، دیموستۆرا، له‌م سه‌ردانه‌یدا كار بۆ ئه‌وه ده‌كات بڕوا به ده‌سه‌ڵاتدارانى سووریا بهێنێت كه رێگه‌چاره‌ى سه‌ربازى چاره‌سه‌رى كێشه‌كان ناكات.
هه‌روه‌ها گوتى: "دیموستۆرا پرسى پاراستنى هاووڵاتیانى مه‌ده‌نى و قه‌ده‌غه‌ى به‌كارهێنانى به‌رمیلى پڕ ته‌قه‌مه‌نى دژ به ئامانجه مه‌ده‌نییه‌كان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى سووریا تاوتوێده‌كات".
له 31ى ئایارى رابردوودا، ستیڤان دیموستۆرا ره‌خنه‌ى له ده‌سه‌ڵاتدارانى سوریا گرت و رایگه‌یاند، ئیدانه‌ى هه‌موو جۆره بۆردومانكردنێكى هاووڵاتیانى سوریا له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانى دیمشقه‌وه ده‌كه‌ین و ئه‌وه‌ى هێزى ئاسمانى سووریا ده‌یكات دژى دانیشتوانى وڵاته‌كه‌ى به هیچ شێوه‌یه‌ك رێگه‌پێدراو نییه.
ئاژانسى هه‌واڵده‌رى فەرمی سووریا (سانا)، بڵاویكرده‌وه، دیمستۆرا له‌گه‌ڵ وه‌لید موعهلییم كۆبووه‌ته‌وه و گه‌ڵاڵه‌ى دانووستانه‌كانى ژنێفى خستووه‌ته به‌رده‌ستى.
وه‌لید موعهلییم، له لێدوانییدا بۆ سانا رایگه‌یاند، پشتیوانى هه‌وڵه‌كانى نێرده‌ى تایبه‌تى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ده‌كه‌ین بۆ به‌دیهێنانى چاره‌سه‌رى ئاشتییانه و جه‌خت له‌سه‌ر به‌رهه‌مى كۆبوونه‌وه‌كانى مۆسكۆ ده‌كه‌ینه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى ده‌سته‌به‌رى سه‌ركه‌وتنى دانووستانه‌كانى ژنێف بكات.