جه‌عفه‌ری: پێویسته وڵاتانی هاوپه‌یمان به جددی كار له‌سه‌ر ده‌ڕپه‌ڕاندنی داعش بكه‌ن
K24- هەولێر
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق، رایگه‌یاند كه پێویسته هێزه هاوپه‌یمانه‌كانی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا سه‌رپه‌رشتیی ده‌كات، زۆر به‌جددی كار له‌سه‌ر رێكخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی (داعش) بكه‌ن و به‌زووترین كات له عێراق ده‌ریانپه‌ڕێنن.
دوێنێ دووشه‌ممه (15-6-2015)، "ئیبراهیم جه‌عفه‌ری"، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق، دوای سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ وڵاتی چین، له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ ئاژانسی هه‌واڵی "شینخوا"ی چینی له شاری په‌كین گوتی: "دوای تێپه‌ڕبوونی ساڵێك و هه‌فته‌یه‌ك له كۆنترۆڵكردنی مووسڵ له لایه‌ن داعشه‌وه، له مانگی ئه‌یلوولی ساڵی رابردوو، وڵاتانی جیهان له شاری نیویۆرك كۆبوونه‌وه، به‌مه‌به‌ستی له‌ناوبردنی داعش، چه‌ند بڕیارێكیان ده‌ركرد، به‌ڵام تاووه‌كو ئێستا به جددی كاریان له‌سه‌ر نه‌كردووه".
روونیشی كرده‌وه، " جێی سه‌رنجه هێزه‌كانی داعش له سووریا و عێراق رۆژ به‌رۆژ له به‌ره‌وپێشچووندایه و زۆر به ئاسانی له پارێزگایه‌كه‌وه ده‌چێته پارێزگایه‌كی دیكه، ئه‌مه له كاتێكدا وڵاتانی هاوپه‌یمان له توانایاندایه له رێگه‌ی مانگی ده‌ستكرد و فرۆكه‌كانیانه‌وه چاو دێریان بكه‌ن".
دووپاتیشی كرده‌وه، "هه‌رچه‌نده وڵاتانی هاوپه‌یمان هاوكاری هێزه‌كانی عێراقیان كردووه، به‌ڵام وه‌كوو پێوست نه‌بووه، ئێمه هیوامان وایه وڵاتانی هاوپه‌یمان، به‌شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ و به ئاستێكی به‌رزتر یارمه‌تی سوپای عێراق بده‌ن، به تایبه‌تی سوپای عێراق ته‌نیا بۆ عێراق شه‌ڕ ناكات، به‌ڵكوو بۆ هه‌موو جیهان شه‌ڕ ده‌كات، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی داعش مه‌ترسییه بۆ سه‌ر هه‌موو وڵاتانی جیهان".
هه‌روه‌ها گوتیشی: "عێراق رووبه‌ڕووی كێشه‌یه‌كی جیهانی بووه‌ته‌وه، بۆیه پێویسته هه‌موو جیهان له‌گه‌ڵ عێراق بن، به‌تایبه‌تی ئه‌و وڵاتانه‌ی بانگه‌شه‌ی دیموكراسی ده‌كه‌ن وه‌كوو "ئه‌مه‌ریكا، به‌ریتانیا، كه‌نه‌دا و ئوستڕاڵیا" كه هه‌ریه‌كه له‌م وڵاتانه پێویسته رۆڵی خۆیان بگێڕن له هاوكارییه مرۆییه‌كان و هێرشه ئاسمانییه‌كانیان، چونكه له ئێسته‌دا داعش هه‌وڵ ده‌دات ناوچه‌ی ژێر ده‌سه‌ڵاتی خۆی فراوانتر بكات و بچێته شاره‌كانی دیكه‌وه".
له حوزه‌یرانی ساڵی رابردوودا رێكخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی (داعش)، توانی كۆنترۆڵی زۆرێك له شاڕه‌كانی باكوور و رۆژئاوای عێراق بكات و سوپای عێراق تووشی شكستێكی گه‌وره بوو، به‌مه‌به‌ستی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه، به یارمه‌تی وڵاتانی هاوپه‌یمان، كار له‌سه‌ر پڕچه‌ككردنی سوپای عێراق ده‌كرێ.