ره‌خنه له په‌يوه‌ندى نێوان ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران و حكومه‌ت ده‌گيرێت
K24- هه‌ولێر
ئه‌ندامێكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق رايگه‌ياند، ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران له‌م خوله‌ى دواييه‌يدا هيچ ده‌ستكه‌وت و به‌رهه‌مێكى ئه‌وتۆى نه‌بووه و هه‌بوونى په‌يوه‌ندييه‌كى دۆستانه له نێوان ئه‌نجومه‌ن و كابينه‌ى حكومه‌تدا وايكردووه، ده‌ستوبرد نه‌كرێت له ده‌ركردنى ياساى نوێ‌دا.
عاليه نه‌سيف، ژنه په‌رله‌مانتار له كوتله‌ى "هاوپه‌يمانى نيشتيمانى" له به‌ياننامه‌يه‌كى رۆژنامه‌وانيدا رايگه‌ياند، خولى ئه‌مجاره‌ى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران له خوله‌كانى پێشوو جياوازتره و ئه‌نجومه‌ن په‌يوه‌ندييه‌كى نه‌رم و ئارامى له‌گه‌ڵ كابينه‌ى حكومه‌تدا هه‌يه.
گوتيشى: "پێويست بوو ئه‌نجومه‌ن سوود له‌و كه‌شه وه‌ربگرێت بۆ ده‌ركردنى ژماره‌يه‌ك ياسا له به‌رژه‌وه‌ندى خه‌ڵكى عێراقدا".
هه‌روه‌ها گوتى: "له‌م خوله‌يدا ئه‌نجومه‌ن وه‌ك پێويست كارى نه‌كرد و زۆر پڕۆژه ياسا له‌به‌ر ده‌ست بوون بۆ ئه‌وه‌ى په‌سندبكرێن، به‌ڵام هيچ كاميان تاوتوێ نه‌كران و نه‌خرانه ده‌نگدانه‌وه".
روونيشيكرده‌وه، ئه‌و هێمنييه‌ى باڵى به‌سه‌ر په‌يوه‌ندى نێوان ئه‌نجومه‌ن و حكومه‌تدا كێشاوه، كاريگه‌رى نه‌رێنى له‌سه‌ر ره‌وتى ياسايى و كاره‌كانى ئه‌نجومه‌ن به‌جێهێشتووه، به جۆرێك خولێكى كارى ئه‌نجومه‌ن تێپه‌ڕى به بێ ئه‌وه‌ى هيچ ياسايه‌كى گرنگى رووكار سياسييانه ده‌رچووبێت.