گیراوێکی كورد 20 رۆژە مانی لە خواردن گرتووە

K24- ههولێر
گیراوێکی سیاسیی کورد ماوەی بیست رۆژە مانی لە خواردن گرتووە. سەرەڕای نالەباربوونی رەوشی تەندروستییەکەشی بەرپرسانی گرتووخانەی مەهاباد، گوێ بە داخوازییەکانی نادەن.
ناوەندەی چالاکانی مافی مرۆڤی کوردستان ئاشكرايكرد، گیراوێکی سیاسیی کورد بە ناوی “عەلیڕەزا رەسووڵی”، كە لە رۆژی شەممە ٩ی جۆزەردانەوە مانی لە خواردن گرتبوو، دوو رۆژە بەهۆی تێکچوونی باری تەندروستی بۆ بنکەی پزیشكی ناو گرتووخانە گوازراوەتەوە.
ناوبراو تووشی نەخۆشیيەكانی هەوکردنی سییەکان، ژانە ئێسک بووە، دۆخی تەندروستی ئەو گیراوە سیاسییەی تەواو تێکداوە.
عەلیڕەزا رەسووڵی لە شوباتی ساڵی 2012 قۆڵبەست کراوە و بە تۆمەتگەلێک وەک “هەوڵدان دژ بە ئاسایشی نیشتمانیی ئێران” و “پڕۆپاگەندە دژ بە کۆماری ئیسلامی” بە ٣ و ساڵ نیو زیندان مەحکووم کراوە.