چوار مانگی دیكه هه‌ڵبژاردنى یه‌كێتى مامۆستایان به‌ڕێوه‌ده‌چێت
K24- هه‌ولێر
له مانگى تشرینى دووه‌م هه‌ڵبژاردنى سه‌رتاسه‌رى یه‌كێتى مامۆستایان به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه (17-6-2015)، له بڵاوكراوه‌یه‌كی یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستاندا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست (K24) كه‌وتووه، تیایدا هاتووه، "عه‌تا ئه‌حمه‌د ره‌مه‌زان"، جێگرى سه‌رۆكى یه‌كێتى مامۆستایانى كوردستان، به مه‌به‌ستی هه‌ڵبژاردنى ئه‌ندامانى كۆنگره، له كۆبوونه‌وه‌ى مه‌كته‌بى ته‌نفیزى یه‌كێتى مامۆستایان بڕیاریانداوه، 1-11-2015 كه ده‌كاته رۆژى یه‌كشه‌ممه، هه‌ڵبژاردنى سه‌رتاسه‌رى یه‌كێتى مامۆستایان له هه‌رێمدا به‌ڕێوه بچێت.
ئاماژه‌ش به نوێكردنه‌وه‌ى ناسنامه‌ى ئه‌ندامێتى له یه‌كێتى مامۆستایان كراوه، كه له 30-6 كۆتایى ده‌هات بۆ 31-8-2015 درێژ كراوه‌ته‌وه، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش، عه‌تا ئه‌حمه‌د، داواى له گشت مامۆستایان كوردستان كرد، هه‌ر له باخچه‌ی ساوایانه‌وه تاوه‌كوو زانكۆ، سه‌ردانى لقه‌كانى یه‌كێتى مامۆستایان بكه‌ن، پێش ته‌واوبوونى واده‌ى نوێكردنه‌وه‌ى ناسنامه‌ى رێكخراوه‌كه، بۆ ئه‌وه‌ى مافى به‌شداریكردنیان له‌هه‌ڵبژاردنى یه‌كێتى مامۆستایان نه‌فه‌وتێت.
له‌ئێستادا یه‌كێتى مامۆستایان 50 هه‌زار و 558 ئه‌ندامى هه‌یه و پێشبینی ده‌كرێت، تا ماوه‌یه‌ى كاتی درێژكردنه‌وه‌كه، ژماره‌ى ئه‌ندامان بگاته 75 بۆ 80 هه‌زار ئه‌ندام.