پیرانى ئه‌مه‌ریكا ئه‌شكه‌نجه‌ى قه‌ده‌غه‌كرد
K24- هه‌ولێر
ئه‌نجومه‌نى پیرانى ئه‌مه‌ریكا، بڕیاری دا هه‌موارى یاساى به‌رگرى نیشتمانى ئه‌مه‌ریكا بكاته‌وه و به‌كارهێنانى ئه‌شكه‌نجه له كاتى لێكۆڵینه‌وه‌دا قه‌ده‌غه بكات.
به هۆى به‌كارهێنانى ئه‌شكه‌نجه به مه‌به‌ستى وه‌رگرتنى زانیارى له ده‌ستگیركراوه‌كانى دۆسیه‌ى تیرۆر, حكومه‌تى ئه‌مریكا رووبه‌ڕووى ره‌خنه‌ى رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانى بوارى مافى مرۆڤ بووه‌ته‌وه.
بۆ ئه‌وه‌ى هه‌مواركردنه‌كه بكه‌وێته بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه, پێویسته ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران و پیران په‌سندى بكه‌ن و له كۆنگرێسه‌وه ره‌وانه‌ى كۆشكى سپى بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى باراك ئۆباما، سه‌رۆكى ئه‌مریكا ره‌زامه‌ندى له‌سه‌ر ده‌رببڕێت.
له ئایارى رابردوودا، ئۆباما رایگه‌یاندبوو، ئه‌گه‌ر پڕۆژه یاساكه پێچه‌وانه‌ى ئه‌وله‌ویه‌تى ئیداره‌كه‌ى بێت ئه‌وا؛ ڤیتۆى له دژ به‌كارده‌هێنێت.
هه‌موارى یاساكه به ده‌نگى 78 سیناتۆر و نه‌یارێتى 21 سیناتۆر له ئه‌نجومه‌نى پیران په‌سند كراوه و وێڕاى هه‌موو دیموكراته‌كان، 31 سیناتۆرى كۆمارییه‌كانیش كه له ناویاندا جۆن مه‌كیین هه‌یه، ده‌نگیان به پڕۆژه‌كه داوه.
ده‌زگاى هه‌واڵگرى ئه‌مریكا ناسراو به "سى ئاى ئه‌ى" به ئه‌شكه‌نجه‌دان و به‌كارهێنانى شێوازى نایاسایى له لێكۆڵینه‌وه ئه‌منییه‌كانییدا تۆمه‌تبار ده‌كرێت و ره‌وشى لێكۆڵینه‌وه‌ى ئه‌منى له ده‌ستگیركراوه‌كانى دوورگه‌ى گوانتانامۆ و زیندانى ئه‌بو غرێبى عێراق و بڵاوبوونه‌وه‌ى وێنه‌ى ئه‌شكه‌نجه‌دان و قوربانییه‌كان راى گشتى ناوخۆى و ده‌ره‌وه‌یى ئه‌مریكاى دژى ئه‌شكه‌نجه وروژاندووه.