چه‌كى ئێرانى له ململانێى عێراقییدایه
K24- هەولێر
چه‌كى شه‌ڕ و ئۆتۆمبێلى سه‌ربازى و زرێپۆش و فڕۆكه‌ى بێ فڕۆكه‌وان بۆ چاودێرى به‌شێكن له‌و چه‌كانه‌ى كۆمارى ئیسلامى ئێران سه‌ره‌ڕاى سزاكانى سه‌رى درووستیان ده‌كات.
له ئێستاشدا زۆرێك له چه‌كه درووستكراوه‌كانى كۆمارى ئیسلامى ئێران به ده‌ست چه‌كداره شیعه‌كانه‌وه‌ن له عێراقدا و شه‌ڕى نه‌یاره‌كانیان به تایبه‌ت له سوننه‌كان به‌و چه‌كانه ده‌كه‌ن.
له پایزیى 2014دا وێنه‌كانى ژه‌نه‌راڵ قاسم سوله‌یمانیى، فه‌رمانده‌ى هێزه‌كانى قودسى سه‌ر به سوپاى پاسدارانى كۆمارى ئیسلامى به شێوه‌یه‌كى فراوان بڵاوبوونه‌وه، كه له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك پێشمه‌رگه گرتبوونى.
سه‌باره‌ت به ئێران مه‌سه‌له‌كه په‌یوه‌ندى به‌وه‌وه هه‌بوو، كه یه‌كه‌م دانپێدانى نیمچه ره‌سمییه به رۆڵى كۆمارى ئیسلامى ئێران له شه‌ڕى عێراقدا.
ئه‌گه‌رچى كۆمارى ئیسلامى زانیارى ورد یان درووسته له باره‌ى به‌شداریكردنى له شه‌ڕه‌كان و هێرشه ئاسمانییه‌كانى بۆ هاوكاریكردنى شیعه‌كان ئاشكرا نه‌كردووه، به‌ڵام هیچ كاتێك ئه‌وه‌ى نه‌شاردووه‌ته‌وه، كه كۆمه‌ك و هاوكارى سه‌ربازى گه‌یاندووه‌ته هێزه‌كانى پێشمه‌رگه.
جینزین جۆنز و گالن رایت، دوو توێژه‌رى سه‌ر به ده‌زگاى توێژینه‌وه‌ى بوارى پڕچه‌ككردن، كه باره‌گاكه‌ى له ئوسترالیایه، روونییان كردووه‌ته‌وه، ئێران چه‌كى بۆ پێشمه‌رگه و گرووپ و میلیشیا چه‌كدارییه‌كانى شیعه ناردووه و پشتیوانی‌یان ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ى رێگر بن له بڵاوبوونه‌وه‌ى داعش به ناوچه‌كه‌دا.
ئه‌و دوو توێژه‌ره، ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه كردووه، ئه‌سته‌مه بزانرێت، كامه گرووپى چه‌كدار راسته‌وخۆ چه‌كیى له كۆمارى ئیسلامیى ئێرانه‌وه پێگه‌یشتووه و كامه‌شیان به شێوه‌ى ناڕاسته‌وخۆ و له لایه‌ن ده‌ستى دووه‌مه‌وه چه‌كى پێگه‌یشتووه.
شاره‌زایانى پێگه‌ى لێكۆڵینه‌وه‌كان " Bellingcat.com" به‌م دواییانه وێنه‌ى زرێپۆشێكى ئێرانی‌یان بڵاو كرده‌وه، كه له جۆرى T-72Sى روسیاییه و ئێرانییه‌كان گۆڕانكارییان به‌سه‌ردا هێناوه و جیاوازه له تانكى "T-72M" و تانكى "T-72M1" روسیایى كه سوپاى عێراق به‌كارى ده‌هێنێت.
هاوكات ژماره‌یه‌ك وێنه‌ى دیكه‌ى ئۆتۆمبێلى سه‌ربازى ئێرانییه‌كان به ده‌ست گرووپه شیعییه‌كانى عێراقه‌وه‌ن و ئه‌وان ئاڵاى حزبوڵڵاى لوبنانیان به‌سه‌ردا به‌رز كردوونه‌ته‌وه و له به‌ره‌كانى شه‌ڕ و بۆ نمایشكردنى هێزه‌كانیان به كاریان ده‌هێنن.
نزیكه‌ى ساڵێكه شاره‌زایان تێبینى ئه‌وه‌یان كردووه، جۆره چه‌كێكى نیشانه‌شكێنى هاوشێوه‌ى "قه‌ناس"، كه درووستكراوى ئێرانه به ده‌ست چه‌كداره شیعه‌كانه‌وه‌یه و ئه‌وان دژى داعش به‌كارى ده‌هێنن.
ماڵپه‌ڕى "War is Boring" وێنه‌یه‌كى بڵاوكردووه‌ته‌وه، كه تێیدا سه‌ربازێكى عێراقى چه‌كێكى جۆرى "صیّاد" (Sayyad) كه دووربینى عه‌یاره 50ى له‌سه‌ره و چه‌كه‌كه كۆپى ئێرانى چه‌كى نه‌مسایى "Steyr HS.50"ه كه هه‌ریه‌ك له چه‌كدارانى حزبوڵڵاى لوبنان و میلیشیاكانى به‌شار ئه‌سه‌د له سوریا پێیانه.
چه‌ند جۆرێكى دیكه‌ى چه‌كى ئێرانى له عێراقدا به‌كار ده‌هێنرێن و به ده‌ست چه‌كداره شیعه‌كانه‌وه‌ن، وه‌ك چه‌كى "Shaher" و "Siavash".
جینزین جۆنز و گالن رایت، له‌و بڕوایه‌دان، كۆمارى ئیسلامى ئێران نیازێكى گه‌وره‌ى هه‌یه له پێشخستن و په‌ره‌پێدانى تواناى سه‌ربازى خۆى و ئه‌و له كاتێكدا كه گه‌مارۆى ئابوورى له‌سه‌ره بتوانێت چه‌ك پێش بخات و تواناى درووستكردنى چه‌كى هه‌بێت، ماناى وایه وڵاتێكه خاوه‌نى ئیراده‌یه‌كى راسته‌قینه‌یه بۆ په‌ره‌پێدانى چه‌ك.
سه‌باره‌ت به فڕۆكه بێ فڕۆكه‌وانه‌كانى ئێرانیش، به‌رپرسانى وه‌زاره‌تى به‌رگرى ئه‌مریكا (پنتاگۆن) رایگه‌یاند، له كۆتایى 2014دا ئه‌و فڕۆكه ئێرانییانه له سنوورى جه‌له‌ولا چه‌ند كرده‌وه‌یه‌كى سه‌ربازییان ئه‌نجامداوه و ژماره‌یه‌ك چه‌كدارى داعشیان له ناوچه‌كه كوشتوون.