كۆنگرێس ره‌تی كرده‌وه راسته‌وخۆ پێشمه‌رگه پڕ چه‌ك بكرێت

K24- هەولێر
كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا، پرۆژه بڕیارێكی په‌سه‌ند نه‌كرد كه رێگه‌ی به ئۆباما ده‌دا راسته‌وخۆ هێزه‌كانی پـێشـمه‌رگه كۆمه‌ك و پـڕچه‌ك بكات، به‌بێ ئه‌وه‌ی مۆڵه‌ت له حكوومه‌تی ناوه‌ندی عیراق وه‌ربگرێت.
رۆژى سێشه‌ممه (16-6-2015)، ئه‌نجومه‌نی سیناتی ئه‌مه‌ریكا (كۆنگرێس)، به مه‌به‌ستی ده‌نگدان له‌سه‌ر پڕۆژه‌ی پڕ چه‌ككردنی راسته‌وخۆى پێشمه‌رگه كۆبۆوه، له ئه‌نجامدا له كۆی 100 سیناتۆری كۆنگرێس، 54 سیناتۆر پشـتیوانیان له پرۆژه‌كه كرد، به‌ڵام 45 سیناتۆر ره‌تیان كرده‌وه.
به‌پـێی یاساكانی كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا، بۆ په‌سه‌ندكردنی ئه‌و پرۆژه‌یه، ده‌بوایه به لایه‌نی كه‌م 60 سیناتۆر پشـتیوانیان لێ بكردایه.
له لێدوانێكدا بۆ ده‌نگى ئه‌مریكا (VOA)، سیناتۆرى كۆمارییه‌كان "جۆنی ئێرنست"، گوتی: "كورده‌كان 1.6 ملیۆن ئاواره‌ی سووریا و عێراقیان له خۆگرتووه كه زۆربه‌یان له كه‌مینه نه‌ژادی و ئاینییه‌كانن، وه‌ك مه‌سیحییه‌كان".
گوتیشی: "پـێشـمه‌رگه له مه‌یدانی شه‌ڕدا نیشانی داوه له‌به‌رانبه‌ر داعشدا به‌هێزه، بۆیه شایه‌نی كۆمه‌كی راسته‌وخۆیه، دواتر داوای له سیناتۆره‌كان كرد پشـتیوانی له پـرۆژه بڕیاره‌كه بكه‌ن".
هه‌ر له‌و كه‌ناڵه‌دا، ژنه سیناتۆرى دیموكراته‌كان "باربرا باكسه‌ری"، له دیموكراته‌كان، رایگه‌یاند: "ئه‌م بڕیاره ئه‌مه‌ریكا ده‌خاته ریزی وڵاتانی وه‌ك به‌ریتانیا، ئه‌ڵمانیا، توركیا، كه‌نه‌دا، فه‌ره‌نسا، ئوستراڵیا و ئه‌وانی دیكه، كه راسته‌وخۆ كوردیان پـڕ چه‌ك كردووه".
روونیشی كرده‌وه: "پشـتیوانی له سیاسه‌تی سه‌رۆك ئۆباما ده‌كات له‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا رۆڵی خۆی له شه‌ڕی دژ به داعشدا ببینێت به نه‌خشه‌دانان و هێرشی ئاسمانی، نه‌ك به ره‌وانه‌كردنی هێزی زه‌مینی".
له‌به‌رانبه‌ریشدا، سیناتۆرى دیموكراته‌كان "جاك ریدی"، پـرۆژه بڕیاره‌كه‌ی ره‌تكرده‌وه و گوتی: "ئه‌وه په‌یامێك به عێراقییه‌كان ده‌دات كه ئه‌مه‌ریكا پشـتیوانی له كورد ده‌كات نه‌ك له یه‌كپارچه‌یی و سه‌روه‌ری عێراق، ئه‌مه‌ش هه‌وڵه‌كان له دژی داعش و له ناوچه‌كه‌دا ئاڵۆزتر ده‌كات".