حكوومه‌تی چاد رووپۆشی ئافره‌تانی قه‌ده‌خه كرد
k24- هەولێر
حكوومه‌تی چاد، قه‌ده‌خه‌كردنی رووپۆشی ئافره‌تانی له‌سه‌رتاسه‌ری وڵاته‌كه‌ی راگه‌یاند.
دوێنی چوارشه‌ممه (17-6-2015)، "كالزوبی فه‌هیمی دودی" سه‌رۆك وه‌زیرانی وڵاتی چاد له گوتارێكیدا بۆ دانیشتوانی وڵاته‌كه‌ی گوتی: " به مه‌به‌ستی پاراستن و سه‌قامگیری وڵاته‌كه‌مان، پێویسته له‌مه‌ودوا له هیچ شوێنێكی ئه‌و شاره‌دا رووپۆش نه‌پۆشرێ، نه‌ك ته‌نها له قوتابخانه‌و شوێنه گشتییه‌كان به‌ڵكو له‌سه‌رتاسه‌ری وڵاتی چاددا".
روونیشی كرده‌وه، "پۆشینی رووپۆش، كه ته‌نیا دوو چاوه‌كانی دیاره‌و نازانرێ كه‌سه‌كه كێیه، مه‌ترسی بۆ سه‌ر بارودۆخی ئاسیشیی وڵاته‌كه‌مان دروست ده‌كات".
كالوزبی، داواشی له پیاوانی ئایینی كرد، له گوتاری هه‌ینی و په‌رستگاو مزگه‌وته‌كاندا، هۆشداری و روونكردنه‌وه‌ی زیاتر بده‌ن به خه‌ڵكی.
له درێژه‌ی قسه‌كانیدا روونیشی كرده‌وه: "هه‌ر كه‌سێك سه‌رپێچی ئه‌و بڕیاره بكات، یاخود ره‌تی بكاته‌وه، ئه‌وا رووبه‌ڕووی دادگاییكردن ده‌بێته‌وه و سزای یاسایی به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێندرێت".
ئه‌م بڕیاره له دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی "ئیدریس دیبی" سه‌رۆك كۆماری چاد هات له كۆبوونه‌وه‌كه‌ی رۆژی سێشه‌ممه‌ى رابردووى كه له باشووری ئه‌فریقیا به‌ڕێوه‌چوو.