ویكلیكس 500 هه‌زار به‌ڵگه‌نامه‌ی سعوودیه بڵاوده‌كاته‌وه
K24- رياز
سایتی ویكلیكس توانی ده‌ستی بگات به 500 هه‌زار به‌ڵگه‌نامه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عه‌ره‌بستانی سعوودیه، له ماوه‌یه‌كی نزیكیشدا بڵاویان ده‌كاته‌وه.
رۆژی هه‌ینی (19-6-2015)، ئاژانسی ئه‌سۆشه‌يتد پرێس، له زاری "كریستن هرافنسن" گوته‌بێژی سایتی ویكیلیكس، رایگه‌یاند: "سایتی ویكلیكسی جیهانی، توانیویه‌تی ده‌ستی بگات به 500 هه‌زار به‌ڵگه‌نامه‌ی سعوودیه، له ئێسته‌دا 70 هه‌زار به‌ڵگه‌نامه‌ی ئاشكراكردووه، له ماوه‌یه‌كی نزیكیشدا ئه‌وانی دیكه‌ش بڵاو ده‌كرێته‌وه".
ئه‌و به‌ڵگانه‌ی كه بڵاوكراونه‌ته‌وه ئاشكرای ده‌كه‌ن، عه‌ره‌بستانی سعوودیه تا چه‌ند توانا داراییه‌كانی ته‌رخان كردووه بۆ ده‌ستگرتن به‌سه‌ر ده‌زگا راگه‌یاندنه عه‌ره‌بییه‌كان، جگه له‌مه‌ش به‌شێك له به‌ڵگه‌كان په‌یوه‌ندیدارن به "پرسی ئه‌تۆمی ئێران، شۆڕشی میسر، شێوه‌ی كێبڕكێ كردنی له‌گه‌ڵ ئێران، پشتیوانیكردنی ریاز بۆ ئۆپۆزسیۆنی سوریا، هه‌ندێك گروپی دیكه‌ی یاخی و ژماره‌یه‌ك كه‌سایه‌تی عێراقی".
یه‌كێك له به‌ڵگه‌كانی ویكلیكیس، تایبه‌ت بوو به‌هاوكاریی وڵاتی سعوودیه بۆ بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی له كوردستان، به پێی به‌ڵگه‌كه 500 هه‌زار دۆلاریان له‌و وڵاته وه‌رگرتووه و وه‌رگرتنى ئه‌و پاره‌يه‌ش به ئاگادارى به‌ڕێوبه‌رى ده‌زگاى هه‌واڵگرى ئه‌و وڵاته بووه.
به‌شێكى ديكه‌ى به‌ڵگه‌نامه‌كان په‌يوه‌ندييان به ئاڵوگۆڕه سياسييه‌كانى ميسره‌وه هه‌يه و به گوێره‌ى ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه ده‌سه‌ڵاتدارانى عه‌ره‌بستان ناكۆك بوونه له‌گه‌ڵ به‌ده‌ستهێنانى ده‌سه‌ڵاتى سياسى له لايه‌ن ئيخوانه‌كانه‌وه و پشتيوانييان له عه‌بدولفه‌تاح سيسى كردووه.
ژماره‌يه‌ك له‌و به‌ڵگه‌نامانه له لايه‌ن به‌رپرسانى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه و كاربه‌ده‌ستانى باڵيۆزخانه و كونسوڵخانه‌كانى سعوودييه له وڵاتانى ناوچه‌كه ئاڵۆگۆڕ كراوون.
بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه‌ی سعوودیه، هاوشێوه‌ی كارێكی ديكه‌ى ئه‌و سایته‌یه كه تیایدا به هه‌زاران به‌ڵگه‌نامه‌ی نهێنی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكای له ساڵی 2010 بڵاوكرده‌وه، ئه‌مه‌ش له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆ و جیهان كاردانه‌وه‌ی جۆراوجۆری لێكه‌وته‌وه.