رایتس وۆچ: زۆرینه‌ى په‌نابه‌رانى ئه‌وروپا له چوار وڵاته‌وه دێن
K24- هەولێر
رێكخراوى هیومان رایتس وۆچ بڵاوی كرده‌وه، زۆرینه‌ى ئه‌و هاووڵاتیانه‌ى وه‌ك په‌نابه‌ر رووده‌كه‌نه ئه‌وروپا له چوار وڵاته‌وه دێن.
له راپۆرتێكدا، كه دوێنێ هه‌ینى 19ى حوزه‌یرانى 2015، بڵاویكرده‌وه، رێكخراوى هیومان رایتس وۆچ رایگه‌یاند، 60%ی ئه‌وانه‌ى له سه‌ره‌تاى ئه‌مساڵه‌وه روویانكردووه‌ته ئه‌وروپا، له وڵاتانى سووریا، ئه‌ریتریا، ئه‌فغانستان و سۆماڵه‌وه رایانكردووه.
هه‌ر له راپۆرته‌كه‌دا، ئاماژه بۆ ئه‌وه‌شكراوه، زۆرینه‌ى ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ى له نایجیریا، گامبیا، سه‌نیگال و مالییه‌وه روویان له ئه‌وروپا كردووه، بۆ به‌ده‌ستهێنانى ژیانێكى باشتر و خۆشتر ناچار بوونه وڵاته‌كانى خۆیان به‌جێبهێڵن.
جودیت ساندرلاند، یه‌كێك له ئاماده‌كارانى راپۆرته‌كه‌یه و رایگه‌یاند، زۆرینه‌ى ئه‌وانه‌ى ژیانى خۆیان له ده‌ریاى سپى ناوه‌ڕاست ده‌خه‌نه مه‌ترسییه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى بگه‌نه ئه‌وروپا، نایانه‌وێت سه‌ركێشى به ژیانى خۆیانه‌وه بكه‌ن، به‌ڵكو له‌سه‌ریان پێویسته ئه‌وه بكه‌ن له پێناو ده‌ستكه‌وتنى ژیانێكى باشتر.
له سه‌ره‌تاى ئه‌مساڵه‌وه 100 هه‌زار پاڵێوراو بۆ كۆچكردن به‌ره‌و ئیتالیا و یۆنان له لاى كۆمیسیۆنى باڵاى په‌نابه‌ران تۆمار كراوون.
رێكخراوه‌كه، داواى له یه‌كێتى ئه‌وروپا كردووه، هه‌وڵه‌كانى زیاتر بكات بۆ له‌خۆگرتنى ژماره‌یه‌كى زیاترى ئه‌و كه‌سانه‌ى دۆسییه‌كانیان شیاوى ئه‌وه‌یه مافى په‌نابه‌رێتیان بدرێتێ.