ویكیلیكس: كوڕێكى بن لادن داواى وه‌فاتنامه‌ى باوكى كردووه
K24- هەولێر
پێگه‌ى ویكیلیكس، بڵاویكرده‌وه، یه‌كێك له كوڕه‌كانى ئوسامه بن لادن، رێبه‌رى رێكخراوى ئه‌لقاعیده، كه له 2011 له لایه‌ن سوپاى ئه‌مریكاوه كوژرا، داواى له واشنتن كردووه، وه‌فاتنامه‌ى باوكیى پێ بده‌نه‌وه.
رۆژى پێنجشه‌ممه‌ى رابردوو، ویكیلیكس، نزیكه‌ى 70 هه‌زار به‌ڵگه‌نامه‌ى له ژێر ناونیشانى "بروسكه‌كان له عه‌ره‌بستانه‌وه" بڵاوكرده‌وه و یه‌كێك له بروسكانه نامه‌یه‌كه، كه ئاراسته‌ى باڵیۆزخانه‌ى ئه‌مریكا له ریاز كرا.
پێگه‌كه بڕیاریداوه له چه‌ند هه‌فته‌ى داهاتوودا، زیاتر له نیو ملیۆن به‌ڵگه‌نامه‌ى په‌یوه‌ندیدار به وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى عه‌ره‌بستان و دامه‌زراوه‌كانى دیكه‌ى ئه‌و وڵاته بڵاو بكاته‌وه.
به گوێره‌ى به‌ڵگه‌نامه‌كه، عه‌بدوڵڵاى كوڕى ئوسامه داواى له باڵیۆزخانه‌ى ئه‌مریكا كردووه، وه‌فاتنامه‌ى باوكیى پێ بده‌ن و "گلین كیزه‌ر" كونسوڵى ئه‌مریكا له‌و وڵاته، له ئه‌یلولى 2011 واته دواى چوار مانگ له كوژرانى ئوسامه، نامه‌یه‌كى ره‌سمى بۆ ناردووه و نووسیویه‌تى: "داواكارییه‌كه‌ت به ده‌ستمان گه‌یشت بۆ داواى وه‌فاتنامه‌ى باوكتان ئوسامه بن لادن".
ئه‌وه ده‌ركه‌وتووه، كیزه‌ر، له برى وه‌فاتنامه، به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كى دادگاكانى ئه‌مریكاى داوه‌ته عه‌بدوڵڵا، كه تێیدا ده‌رده‌كه‌وێت، به‌رپرسانى ئه‌مریكا قه‌ناعه‌تیان به كوژرانى بن لادن هاتووه و چیدیكه به‌دوایدا ناگه‌ڕێن. كیزه‌ر، بۆ عه‌بدوڵڵا نووسیویه‌تى: ئه‌م به‌ڵگه‌نامانه‌ت بۆ ده‌نێرین به هیواى ئه‌وه‌ى سوودیان هه‌بێت بۆ خۆتان و خێزانه‌كه‌تان.