ئێران يارمه‌تى هۆزه سوننه‌كانى ئه‌نبار ده‌دات
شاندێكى پارێزگاى ئه‌نبار كۆتاييان به‌و سه‌ردانه‌يان هێنا كه بۆ ئێران ئه‌نجامياندابوو، به مه‌به‌ستى به‌ده‌ستهێنانى پشتيوانى ئێران بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى په‌لاماره‌كانى رێكخراوى "ده‌وڵه‌تى ئيسلامى" داعش له ناوچه‌كه.
رێكخراوى داعش له ئايارى رابردوودا توانى شارى روممادى ناوه‌ندى پارێزگاى ئه‌نبار داگير بكات، به‌وه‌ش هۆزه سوننه‌كان كه‌وتوونه‌ته به‌رده‌م مه‌ترسى له‌ناوبردنه‌وه له لايه‌ن داعشه‌وه.
شێخ عاشوور ئه‌لحه‌مادى ئه‌ندامى شانده‌كه، رايگه‌ياند، 14 كه‌سايه‌تى شاره‌كه به سه‌ردانێك گه‌يشتنه ئێران و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى ئه‌و وڵاته باسيان له چۆنێتى رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى چه‌كدارانى داعش كردووه.
گوتيشى: شانده‌كه له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى ئێران وتوێژى پێويستى كردووه و هه‌ردوولا له‌سه‌ر ژماره‌يه‌ك پرسى په‌يوه‌نديدارى نێوانيان و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى شه‌ڕى داعش هاوڕا بوون.
حه‌ماديى ئاشكراشيكرد، لايه‌نى ئێرانى بڕياريان داوه به چه‌ك و چۆڵى سه‌ربازى هاوكارى هۆزه‌كان بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن به‌ره‌نگارى داعش ببنه‌وه.