باشوورى سوودان بووه‌ته دۆزه‌خى منداڵان
K24- هه‌ولێر
له باشوورى سوودان، لايه‌نه نه‌ياره‌كان كه‌وتوونه‌ته وێزه‌ى يه‌ك و به گوێره‌ى زانيارى نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كانيش منداڵان قوربانى يه‌كه‌مى ئه‌و ململانێيانه و "تاوانى قێزه‌ون" دژى منداڵان ئه‌نجامدراوون وه‌ك: لاقه‌كردن و به‌ستنه‌وه‌يان به‌يه‌كه‌وه و سه‌ربڕينيان.
نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان له‌و باره‌يه‌وه بڵاويكرده‌وه، لايه‌نه نه‌ياره‌كانى يه‌كدى له باشوورى سوودان تاوانى "دڕندانه و قێزه‌ونيان" به‌رامبه‌ر به منداڵان ئه‌نجامداوه و وێڕاى لاقه‌كردن و كوشتنيان ئه‌وانيان به‌يه‌كه‌وه به‌ستووه‌ته‌وه ئينجا سه‌ريان بڕيون.
ئه‌نتۆنى لايك، سه‌رۆكى رێكخراوى چاودێرى منداڵان (يونسێف)، له به‌ياننامه‌يه‌كدا رايگه‌ياند، "منداڵه رزگاربووه‌كان باسيان له‌وه كردووه يه‌كێك له منداڵه‌كان تووشى خوێنبه‌ربوون بووه و وازيان لێهێناوه تاوه‌كو گيانى سپاردووه.. هه‌روه‌ها ده‌ستدرێژى سێكسى و تاوانى كوشتنيان به‌رامبه‌ر به منداڵانێكى كچ كردووه كه ته‌مه‌نيان كه‌متر له 8 ساڵ بووه".
18 مانگه شه‌ڕ له نێوان لايه‌نه ناكۆكه‌كانى باشوورى سوودان به‌رده‌وامه و به گوێره‌ى زانيارى ئه‌و به‌رپرسه‌ى نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان له‌و ماوه‌يه‌دا ده‌يان هه‌زار كه‌س كوژراوون و ته‌نيا له مانگى ئايارى رابردوودا 129 منداڵ كوژراوون.
شه‌ڕى ناوخۆيى باشوورى سوودان له كانوونى يه‌كه‌م / ديسه‌مبه‌رى 2013 سه‌ريهه‌ڵداوه به تايبه‌تى دواى ئه‌وه‌ى سه‌رۆكى باشوورى سوودان، سلڤاكير، جێگره‌كه‌ى خۆى "ريك مشار"ى تۆمه‌تبار كرد، به‌وه‌ى ويستوويه‌تى كوده‌تاى به‌سه‌ردا بكات و ئه‌مه‌ش بووه‌ته هۆى درووستبوونى شه‌ڕێكى ناوخۆيى له‌و وڵاته‌دا.
به گوێره‌ى راپۆرتى نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان، 13 هه‌زار منداڵ ناچار كراوون ببنه چه‌كدار و له شه‌ڕه‌كاندا به‌شدارى بكه‌ن به بێ ئه‌وه‌ى هيچ له باره‌ى ئه‌و شه‌ڕه‌وه بزانن.
له‌و وڵاته‌دا، چاره‌كه مليۆنێك منداڵ رووبه‌ڕووى برسێتى بوونه‌ته‌وه، ئه‌مه له كاتێكدايه سێ له‌سه‌ر چوارى دانيشتووانى وڵاته‌كه كه ژماره‌يان 12 مليۆن كه‌سه پێويستيان به كۆمه‌كى مرۆيى به په‌له هه‌يه.