ئایا داعش ته‌دموور وێران ده‌كات؟
K24 – ھەولێر
رێكخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی (داعش) ماوه‌یه‌كه ده‌ستی كردووه به چاندنی مین و بۆمب، له شوێنه مێژووییه‌كانی شاری ته‌دموور له سووریا.
دوێنی یه‌كشه‌ممه (21-6-2015)، "مه‌ئمون عه‌بدولكه‌ریم"، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی مۆزه‌خانه‌ی شاری ته‌دموور، گوتی: " چه‌ند زانیارییه‌كمان له دانیشتوانی شاری ته‌دموور پێ گه‌یشتووه كه داعش ده‌ستی كردووه به چاندنی مین و بۆمب له‌ناو په‌رستگا مێژوویییه‌كه‌ی ئه‌و شاره، به‌هیوام كه ئه‌و زانیاریانه راست و دروست نه‌بن".
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، "رامی عه‌بدولره‌حمان" به‌ڕێوه‌به‌ری روانگه‌ی مافه‌كانی مرۆڤ له سووریا گوتی: " تا ئێسته روون نه‌بووه‌ته‌وه كه ئامانجی داعش له چاندنی ئه‌و بۆمب و مینانه له ناوچه شوێنه‌وارییه‌كانی ئه‌و شاره چین، یاخود بۆ چ مه‌به‌ستێك ده‌ستی كردووه به‌م كاره، ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستی داڕشتنی پلانێك بێت بۆ ته‌قاندنه‌وه‌ی ئه‌و شوێنانه، ره‌نگه نه‌توانین بیانوه‌ستێنین، به‌ڵام هێزه ئه‌منییه‌كانی حكوومه‌تی سووریا له رۆژهه‌ڵاتی شاری ته‌دموور بوونیان هه‌یه و دڵنیابن پێشڕه‌وییه‌كانی داعش راده‌وه‌ستێنن".
له 22ی ئایاری 2015 چه‌كدارانی رێكخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی(داعش)، له‌ماوه‌ی دوو رۆژدا توانیان ده‌ست بگرن به‌سه‌ر شاری ته‌دموور و چوونه ناو مۆزه‌خانه‌ی ئه‌و شاره و چه‌ند په‌یكه‌رێكی كۆنی مێژووییان وێران كرد كه مێژووه‌كه‌یان ده‌گه‌ڕایه‌وه بۆ سه‌رده‌مى رۆمانه‌كان.
دواتر له 27 ئایاری هه‌مان مانگ چه‌كدارانی داعش 20 كه‌سیان به‌تۆمه‌تی شه‌ڕكردنیان له‌گه‌ڵ رێكخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له‌سه‌ر سه‌كۆى شانۆی رۆمانی كوشت.
عه‌بدولكه‌ريم گوتیشی: "پێویسته له‌سه‌ر دانیشتوانی ئه‌و شاره‌و سه‌ركرده‌ى هۆزه‌كان و پیاوانی ئایینی، پلانێك دابنێن بۆ ده‌ست به‌سه‌رداگرتنه‌وه‌ی ئه‌و شوێنه‌واره مێژووییانه و رێ له وێرانكردنی بگیرێت، نامانه‌وێ هه‌مان سیناریۆ كه له موسڵ روویدا بۆ سوریا دووباره ببێته‌وه".
رێكخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له مانگی شوبات و نیساندا چه‌ند پارچه ڤیدیۆیه‌كی بڵاوكرده‌وه كه چۆن شوێنه‌واره مێژووییه‌كانی عێراق وێران ده‌كات به‌تایبه‌تی شاری موسڵ.