په‌نابه‌ران دانیشتوانی ئه‌وروپا ده‌هێننه سه‌ر شه‌قامه‌كان
K24- هه‌ولێر
هه‌زاران خۆپیشانده‌ری ئه‌وروپايی له پایته‌خته‌كانی ئه‌وروپا هاتنه سه‌ر شه‌قامه‌كان بۆ پشتگیریكردنی ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی ناياسايى چوونه‌ته وڵاتانی ئه‌وروپا.
دوێنێ شه‌ممه(20-6-2015)، هه‌زاران خۆپیشانده‌رى وڵاتانی "ئه‌ڵمانیا، ئیتاڵیا و فه‌ره‌نسا"، هاتنه سه‌ر شه‌قامه‌كان بۆ پشتگیریكردنی ئه‌و په‌نابه‌رو ئاوارانه‌ی كه له ئه‌نجامی بارگرژی و پشێوی وڵاته‌كه‌یان و رزگاربوونیان له مردن، به شێوه‌یه‌كی ناياسايى هانایان بۆ وڵاتانی ئه‌وروپا بردووه، به‌تایبه‌تی وڵاتی یۆنان.
له‌به‌رانبه‌ردا وڵاتی یۆنان ده‌ستی كردووه به راگواستنی ئه‌و په‌نابه‌رو ئاوارانه، ئه‌مه‌ش بووه‌ته مایه‌ی نیگه‌رانی خه‌ڵكانی ئه‌وروپا، داوا ده‌كه‌ن ئه‌وروپا پێشوازی له‌و په‌نابه‌رانه بكات.
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش له مه‌یدانی "كروزبرگی" شاری به‌رلینی پایته‌ختی ئه‌ڵمانیا، زیاتر له 3700 كه‌س رووبه‌ڕووی پۆلیسى وڵاته‌كه‌یان بوونه‌وه‌و له ژێر دروشمی "با بگۆڕی ئه‌وروپا" خۆپیشاندانێكیان ئه‌نجامدا تێیدا بانگه‌شه‌یان بۆ رێكخراوه‌كانی چه‌پڕه‌وه جیاوازه‌كان و هه‌ردوو حزبی به‌رهه‌ڵستكاری ئه‌ڵمانیا ده‌كرد كه بێنه ریزی خۆپیشانده‌رانه‌وه.
هه‌روه‌ها له‌یه‌كێك له لافیته‌كانی خۆپیشانده‌ران نووسرابوو "نا بۆ سنوور.. بوه‌ستێت هه‌ڵمه‌تی راگواستن، ئه‌ی كۆچبه‌ران به‌خێر بێن بۆ ئێره".
له‌لایه‌كی دیكه‌وه له شاری پاریسی پایته‌ختی فه‌ره‌نسا به‌هه‌مان شێوه سه‌دان كه‌س هاتنه سه‌ر شه‌قامه‌كان و دژی هه‌ڵمه‌تی راگواستنی په‌نابه‌ران كۆچبه‌ران وه‌ستانه‌وه، دا‌واشیان له یۆنان كرد ده‌ست له‌م كرداره هه‌ڵگرێ.
هه‌روه‌ها له شاری رۆمای پایته‌ختی ئیتاڵیا، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه باران بوو هه‌زاران خۆپیشانده‌ر رژانه سه‌ر شه‌قامه‌كان پشتگیری خۆیان بۆ ئاواره‌كان و كۆچبه‌ران دووپات كرده‌وه له ژێر دروشمی "هه‌ر ئێستا بوه‌ستێنن هه‌ڵمه‌تی راگواستن".
ئه‌نجامی ئه‌و خۆپیشاندانانه له دوای تێكچوون و گرژی و ئاڵۆزییه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته‌وه دێت كه به هه‌زاران كه‌س، بۆ رزگاربوونیان له مردن له رێگای كه‌شتی چارۆكه‌داره‌وه به‌شێوه‌یه‌كی ناياسايى به ده‌ریای ناوه‌ڕاستدا په‌ڕینه‌وه بۆ وڵاتانی ئه‌وروپا، به‌تایبه‌تی یۆنان، به‌ڵام یۆنان به مه‌به‌ستی رێگرتن له چوونى كۆچبه‌ران به شێوه‌ى ناياسايى بۆ ئه‌و وڵاته ده‌ستى كردووه به هه‌ڵمه‌تێكى فراوانى راوه‌دوونانى په‌نابه‌ران.