توركیا.. چوار رۆژنامەوانیى بیانیى دەستگیركران

رێكخراوى پەیامنێرانى بێسنوور، رایگەیاند، هێزە ئەمنییەكانى توركیا، چوار رۆژنامەوانیى بیانیان دەستگیركردووە.

K24 – ھەولێر

 

رێكخراوى پەیامنێرانى بێسنوور، رایگەیاند، هێزە ئەمنییەكانى توركیا، چوار رۆژنامەوانیى بیانیان دەستگیركردووە.

رێكخراوەكە لە بەیاننامەیەكدا، بڵاویكردووەتەوە، ئەو چوار رۆژنامەوانه یەكێكیان فەرەنسایى و سێیەكەى دیكەیان ئیتاڵیایین و رۆژى پێنجشەممەى رابردوو 18ى حوزەیران/یۆنیۆى 2015 دەستگیركراوون.

‌لەو بارەیەوە ئاژانسى هەواڵدەرى ئەنادۆڵى سەر بە حكومەتى توركیا بڵاویكردەوە، ئەو رۆژنامەوانانە ویستوویانە بە شێوەیەكى نایاسایى لە دەروازەى مورشد بینارى نزیك كۆبانێ بێنە ناو سنوورى توركیاوە.

ئاژانسەكە ئەوەشى خستووەتەڕوو، دوو لە رۆژنامەوانە ئیتاڵییەكان كاریان بۆ كەناڵى "رایگشتى" وڵاتەكەیان كردووە و فەرەنساییەكەش بۆ رۆژنامەى "لۆفیگارۆ" كاریكردووە.