داعش تەدمور بۆمبڕێژ دەكات

 K24 - سووريا

 

رێكخراوى "دەوڵەتى ئیسلامى" (داعش)، شارى تەدمورى شوێنەوارى و دێرینى سووریاى بۆمبڕێژ كردووە وەك هەوڵێك بۆ سڕینەوە و لە ناوبردنى ئەو شوێنەوارە مێژووییەى جیهان.

روانگەى سووریا بۆ مافەكانى مرۆڤ رایگەیاند، داعش بە سەدان بۆمب و لوغمى لە شارى تەدمورى شوێنەوارى چاندووە بە مەبەستى تەقاندنەوەى ئەو شارە و سڕینەوەى ئەو شوێنەوارە گرنگەى ژیان و شارستانییەتى مرۆڤایەتى.

روانگەكە، نووسیویەتى: هێشتا روونیش نەبووەتەوە ئایا داعش وەك تاكتیكى سەربازى ئەو كارى كردووە، یاخود بە راستى نیازى ئەوەى هەیە شارەكە بتەقێنێتەوە.

شوێنەوارەكانى شارى تەدمور دەگەڕێنەوە بۆ سەردەمى رۆمانییەكان.

داعش لە ئایارى رابردوودا، توانى شارى تەدمور داگیر بكات و دواى داگیركردنیشى مەترسییەكانى لەناوچوونى ئەو شوێنەوارەى مێژوویى مرۆڤایەتى هاتووەتە ئاراوە.