رۆما.. سه‌دان هه‌زار كه‌س دژى هاوڕه‌گه‌زبازى وه‌ستانه‌وه
K24- هه‌ولێر
له ئيتاڵيا حكومه‌ت ده‌يه‌وێت به په‌له ياسايه‌ك بۆ هاوسه‌رگيرى هاوڕه‌گه‌زبازه‌كان ده‌ربكات، له به‌رامبه‌ريشدا سه‌دان هه‌زار كه‌س دژى ئه‌و پرسه خۆنيشانێدانێكيان ساز كرد.
رێكخه‌رانى خۆنيشاندانه‌كه باس له‌وه ده‌كه‌ن يه‌ك مليۆن كه‌س به‌شدارييان كردووه، به‌ڵام پۆليسى ئيتاڵيا هيچ ژماره‌يه‌كى سه‌باره‌ت به به‌شداربووان رانه‌گه‌ياندووه.
خۆنيشانده‌ران پانكارتى جۆراوجۆريان به‌رز كردبوويه‌وه. ئه‌وان له‌سه‌ر پانكارته‌كان نووسيبوويان "خێزان جيهان رزگار ده‌كات" و "به‌رگرى له منداڵه‌كانمان ده‌كه‌ين".
خۆنيشانده‌ره‌كان له گۆڕه‌پانى به‌رده‌م كڵێسه‌ى يوحه‌ننا كۆببونه‌وه و هوتافيان دژى "هاوڕه‌گه‌زبازى" ده‌كێشا.
يه‌كێك له خۆنيشانده‌ره‌كان، پزيكشێكى ته‌مه‌ن 41 ساڵ بوو، ئه‌و ده‌يگوت: "له قوتابخانه منداڵه‌كانمان ئه‌وه ده‌خوێنن كه خێزان پێكهاتووه له دوو باوك، يان دوو دايك، ئه‌مه كارێكى زۆر مه‌ترسيدار و خراپه".
بيير ئورودا، هاووڵاتييه‌كى به‌ساڵاچووى به‌شداربووى خۆنيشاندانه‌كه‌يه و ئه‌و گوتى: "نامانه‌وێت هاوسه‌رگيرى هاوڕه‌گه‌زبازه‌كان په‌سند بكرێت و نابێت ئه‌وان منداڵ له‌خۆ بگرن.. ئێمه خێزانێكى سروشتييمان ده‌وێت".
ئيتاڵيا دوا وڵاتى گه‌وره‌ى ئه‌وروپاى خۆرئاوايه، كه هێشتا هاوسه‌رگيرى هاوڕه‌گه‌زبازه‌كانى په‌سند نه‌كردووه، به‌ڵام حكومه‌تى چه‌پى ناوه‌ڕاست پڕۆژه‌يه‌كى بۆ بڕياردان له‌و باره‌يه‌وه پێشكه‌شكردووه و كار بۆ ئه‌وه ده‌كات تا كۆتايى ئه‌مساڵ په‌سند بكرێت.