له‌سه‌ر داواى سيسى ئه‌حمه‌د مه‌نسور ده‌ستگيركرا
K24- هه‌ولێر
پۆليسى ئه‌ڵمانيا له فڕۆكه‌خانه‌ى به‌رلين، رۆژنامه‌وانى كه‌ناڵى ئه‌لجه‌زيره، ئه‌حمه‌د مه‌نسووريان ده‌ستبه‌سه‌ر كرد و هۆكاره‌كه‌شى بۆ بوونى داوايه‌كى ده‌سه‌ڵاتدارانى ميسر ده‌گه‌ڕێته‌وه.
دوێنێ شه‌ممه 21ى حوزه‌يران / يۆنيۆى 2015، له فڕۆكه‌خانه‌ى به‌رلين، پۆليس ئه‌حمه‌د مه‌نسوورى ده‌ستگير كرد.
ئه‌حمه‌د مه‌نسوور له جريوه‌يه‌كدا، كه له تويته‌ر بڵاويكردووه‌ته‌وه، نووسيويه‌تى: "ئێستا له فڕۆكه‌خانه‌ى به‌رلينم، چاوه‌ڕێى ئه‌وه ده‌كه‌م پۆليس راده‌ستى دادوه‌رى لێكۆڵه‌رم بكات".
له جريوه‌يه‌كى ديكه‌دا، مه‌نسوور نووسيويه‌تى، "پرسيار ئه‌وه‌يه، چۆن حكومه‌تى ئه‌ڵمانيا و پۆليسى نێوده‌وڵه‌تى بوونه‌ته ئامرازێك به ده‌ستى رژێمى كوده‌تاچى و خوێناوى ميسر به سه‌رۆكايه‌تى تيرۆريست عه‌بدولفه‌تاح سيسى".
ئه‌و رۆژنامه‌وانه‌ى ئه‌لجه‌زيره ته‌مه‌نى 52 ساڵه و له‌دايكبووى ميسره و ره‌گه‌زنامه‌ى بريتانى هه‌يه. ئه‌و له به‌رلينه‌وه به نياز بوو به‌ره‌و ده‌وحه‌ى پايته‌ختى قه‌ته‌ر به‌ڕێبكه‌وێت، به‌ڵام له‌سه‌ر بنه‌ماى داواكارى پۆليسى نێوده‌وڵه‌تى و ميسر ده‌ستبه‌سه‌ر كرا.
يه‌كێك له به‌رپرسانى داواكارى ميسر، به بێ ئه‌وه‌ى ناوى بڵاو بكرێته‌وه، بۆ فرانس 24 رايگه‌ياندووه، چه‌ند جارێك بيرخه‌ره‌وه‌ى تايبه‌ت به ده‌ست به سه‌ر كردنى ئه‌حمه‌د مه‌نسوورمان داوه‌ته پۆليسى ئينته‌رپوڵ.
گوتيشى: "ئێمه چاوه‌ڕوانى ئه‌وه‌ين حكومه‌تى ئه‌ڵمانيا ناوبراو راده‌ستى ميسر بكاته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى دادگايى بكرێت".
به گوێره‌ى زانيارى به‌رپرسێكى پۆليسى ميسر، ئه‌حمه‌د مه‌نسوور له لايه‌ن دادگاى ميسره‌وه به 15 ساڵ زيندانيكردن سزادراوه به تۆمه‌تى تێوه‌گلانى له ئه‌شكه‌نجه‌دانى پارێزه‌رێك له مه‌يدانى ته‌حرير و له سه‌روبه‌ندى ناڕه‌زايه‌تييه جه‌ماوه‌رييه‌كانى دژ به حوسنى موباره‌ك له 2011دا.
پۆليسى ئه‌ڵمانيا ئه‌وه‌ى روونكردووه‌ته‌وه، له يادخه‌ره‌وه‌ى ده‌ستگيركردنه‌كه‌دا ژماره‌يه‌ك تۆمه‌ت ئاراسته‌ى ئه‌و رۆژنامه‌وانه كراوون، به بێ ئه‌وه‌ى ده‌ستنيشانيان بكات.