یەمەن.. بۆردومانى فڕۆكەكانى سعوودیە بەردەوامە

حووسییەكانى یەمەن رایانگەیاند، لە ئاكامى بۆردومانى فرۆكە جەنگییەكانى سەر بە هاوپەیمانێتى عەرەبى بە سەرپەرشتى عەرەبستانى سعوودیە 15 كەس كوژراوون و بە دەیان كەسى دیكە بریندار بوون.

K24 – ھەولێر

 

حووسییەكانى یەمەن رایانگەیاند، لە ئاكامى بۆردومانى فرۆكە جەنگییەكانى سەر بە هاوپەیمانێتى عەرەبى بە سەرپەرشتى عەرەبستانى سعوودیە 15 كەس كوژراوون و بە دەیان كەسى دیكە بریندار بوون.

ئاژانسى هەواڵدەرى "سبا"ى یەمەنى بڵاویكردەوە، لە ناوچە جیاجیاكانى یەمەن لە ئاكامى بۆردومانى شەوى رابردووى فڕۆكەكانى سەر بە هاوپەیمانێتى عەرەبى بە سەرپەرشتى عەرەبستان 15 هاووڵاتى گیانیان لەدەستداوە و بە دەیان كەسى دیكە بریندار بوون.

ئاژانسەكە نووسیویەتى: لە نێو كوژراوەكاندا 2 منداڵ و 5 ژن هەن و بۆردومانەكان بۆ سەر هەردوو پارێزگاى سەعدە و مەئرەب ئەنجامدراوون.

رۆژى هەینى رابردوو، لە ژنێف هەردوو لایەنى حووسییەكان و حكومەتى تاراوگەى یەمەن، كە وڵاتانى عەرەبى پشتیوانى لێدەكەن، نەگەیشتنە هیچ رێككەوتنێك بۆ راگەیاندنى ئاگربەست.

لە 26ى ئازارى رابردووەوە، لە ئاكامى بۆردومانى فڕۆكە جەنگییەكانى سەر بە هاوپەیمانێتى عەرەبى بە سەرپەرشتى عەرەبستانى سعوودیە، 2 هەزار و 800 هاووڵاتى یەمەنى كوژراوون.

نەتەوەیەكگرتووەكان رایگەیاندووە، 21 ملیۆن هاووڵاتى واتە لە سەدا 80ى دانیشتووانى ئەو وڵاتە پێویستیان بە هاوكارى مرۆیى و پارێزگارى مرۆیى هەیە.