عێراق.. بۆردومانی هاوپه‌یمانان به‌رده‌وامه
K24- به‌غدا
سه‌رچاوه‌يه‌ك له ئه‌منييه‌كانى سنوورى پارێزگاى ئه‌نبار، رایگه‌یاند، 5 چه‌كداری رێكخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی (داعش)، له ئه‌نجامی بۆردومانی هاوپه‌یمانان له روممادی كوژران.
دوێنێ شه‌ممه (20-6-2015)، "نومان عه‌بدولزوبیعی"، سه‌ركرده‌ی گروپی حه‌وته‌م له هێزى ئه‌منيى عێراق، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له شاری به‌غدا، رایگه‌یاند: "فرۆِكه‌كانی هاوپه‌یمانان به هه‌مه‌هانگی گروپی حه‌وته‌می هێزى ئه‌منى عێراق، چه‌ند لێدانێكیان له ناوچه‌ی جه‌به‌ی سه‌ر به شاری روممادی ئه‌نجامداوه، بووه‌ته هۆی كوژرانی 5 چه‌كداری داعش و وێرانكردنی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نییه‌كانیان".
ماوه‌یه‌كه سوپای عێراق و چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی به یارمه‌تی هێزه هاوپه‌یمانه‌كان به مه‌به‌ستی كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌و ده‌رپه‌ڕاندنی چه‌كدارانی رێكخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی (داعش)، ده‌ستیان كردووه به هه‌ڵمه‌ته‌كانیان بۆ سه‌ر ناوچه‌كانى پارێزگای ئه‌نبار.