ئه‌وانه‌ى په‌لامارى په‌رله‌مانى ئه‌فغانستانيان دا كوژران
K24 – ھەولێر
له ئه‌نجامی هێرشێكی خۆكوژی بۆ سه‌ر په‌رله‌مانی ئه‌فغانستان، هێزه ئه‌منییه‌كانی ئه‌فغانستان توانیيان 6 چه‌كداری تاڵیبان بكوژن.
نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دوو شه‌ممه(22-6-2015)، ئۆتۆمبیلێكی بۆمب رێژكراو به‌رانبه‌ر په‌رله‌مانى شاری كابولی پایته‌ختی ئه‌فغانستان له‌لایه‌ن چه‌كدارانی تاڵیبان ته‌قێندرایه‌وه و په‌لامارى په‌رله‌مانى ئه‌و وڵاته درا، له‌به‌رانبه‌ريشدا هێزه ئه‌منييه‌كاني ئه‌فغانستان توانيان به‌رانگه‌رى په‌لامه‌رده‌ران ببنه‌وه و 6 چه‌كداری تاڵیبان بكوژن.
تاڵیبان بزووتنەوەیەکی ئیسلامیی سیاسییە ، لە ساڵی ١٩٩٤ له‌سه‌ر ده‌ستی " مه‌لا محه‌مه‌د عومه‌ر" له شاری قه‌نده‌هاری رۆژئاوای ئه‌فغانستان دامه‌زرا، لە ساڵی ١٩٩٦ تاوه‌كوو ٢٠٠١ حوکمی وڵاتی ئەفغانستانى کردووە و ئەو کات یارمەتی لە پاکستان و عه‌ره‌بستانی سعوودیه وەردەگرت، ماوەی حوکمەکەشی له‌دوای هێرشه‌كانی 11 سێپتێمبه‌ر بۆ سه‌ر دوو تاوه‌ره‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكا كۆتایی هات، له‌و كاته‌وه تاوه‌كوو ئێسته تاڵیبان و هاوپەیمانانی ئەمریکا و حکوومەتی ئێسته‌ی ئەفغانستان بەردەوام له ململانێ دان.