سه‌ركرده‌یه‌كی گه‌وره‌ی داعش كوژرا
K24 – ھەولێر
دوا به‌دوای هێرشه ئاسمانییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌ر موسڵ كه له 15 حوزه‌یرانی ئه‌م مانگه‌دا ئه‌نجامدرابوو، سه‌ركرده‌یه‌كی گه‌وره‌ی رێكخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی (داعش) كوژرا.
دوێنێ دووشه‌ممه(23-6-2015)، كولونیل "ستیڤ وارن"، گوته‌بێژی وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریكا، له به‌یانێكدا، رایگه‌یاند، "تارق ئه‌لعه‌ونی حه‌زیری"، سه‌ركرده‌ی گه‌وره‌ی رێكخراوی ئیسلامی (داعش)، به ره‌گه‌ز تونسی، له ئه‌نجامی هێرشه ئاسمانییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌ر موسڵ، كوژراوه.
له به‌یانه‌كه‌یدا ئاماژه‌ش به‌وه كراوه، تارق رۆڵێكی گرنگی هه‌بووه له راكێشان خه‌ڵكی باكووری ئه‌فریقیا بۆ ناو رێكخراوه‌كه‌یان بۆ ئه‌وه‌ی شان به‌شانیان به‌شداری له شه‌ڕه‌كانی سوریا و عێراقدا بكه‌ن.
له مانگی ئه‌یلولی 2012، تارق یه‌كێك بوو له‌و سه‌ركردانه‌ی كه رۆڵی هه‌بووه له هێرش كردنه سه‌ر كونسوڵخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له شاری به‌نغازی لیبیا، له ئه‌نجامی ئه‌و هێرشه‌دا نوێنه‌ری كونسوڵخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا "كریستۆفه‌ر ستیڤنز" له‌گه‌ڵ سێ ئه‌مه‌ریكی دیكه كوژران.
له‌به‌یانه‌كه‌دا هاتووه: "به كوژرانی تارق، رێكخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی لاواز ده‌بێت و گه‌نجه خۆكوژه‌كانى باكوورى ئه‌فريقيا، كه‌متر ده‌چنه ريزه‌كانى داعشه‌وه".
له مانگی ئایاری رابردوودا وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، رايگه‌یاندبوو، پاداشتی سێ ملیۆن دۆلار ده‌داته هه‌ر كه‌سێك كه زانیاریان بداتێ له‌سه‌ر تارق، به بۆچوونی ئه‌وان، تارق به‌رپرس بووه له زیادكردنی خۆكوژ بۆ ناو داعش.