داعش چه‌ند ئه‌ميرێكى خۆی له سێداره دا
K24 – ھەولێر
رێكخراوی داعش بڕیاریدا 14 گه‌وره به‌رپرسى خۆی لە سێدارە بدات و هۆکاری لە سێدارەدانی ئه‌و ئه‌ميرانه‌ش بۆ ئەوە دەگەڕیتەوە کە لە کاتی کۆنتڕۆڵکردنی دوو ناوچەی دەوڵەمەند بە نەوت شکستیان هێناوە.
دویێنى دووشه‌ممه (22-6-2015)، "سادق حوسه‌ینی"، سه‌رۆكی لێژنه‌ی ئه‌منی پارێزگای دیاله له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگەیاند: "رێكخراوی داعش، 14 سه‌ركرده‌ی خۆی به‌هۆی شكستهێنان له کاتی کۆنتڕۆڵکردنی بیره نه‌وتییه‌كانی هەردوو ناوچەی عەللاس و عه‌جیلی لە باكووری رۆژهه‌ڵاتی پارێزگای سه‌لاحه‌ددین، له سێداره بدات.
حوسێنی گوتیشی: "لە ماوەی پێشووشدا رێكخراوی داعش چەند جارێکی دیکە هه‌وڵی ده‌ست به‌سه‌رداگرتنی ئه‌و بیره نه‌وتییانه‌ی داوه، به‌ڵام له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق و چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبییه‌وه شكست به هێرشه‌كانیان هێنراوه".
بە گوتەی سادق حوسەینی، رێكخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی (داعش)، به‌هۆی له ده‌ستدانی بیره نه‌وتییه‌كانی عه‌للاس و عه‌جیل، داهاتی زۆری له ده‌ستداوه، لە ماوەی پێشوودا رۆژانه 500 تانكه‌ر نه‌وتی له‌و بیرانه به قاچاخ فرۆشتووه.