وه‌زیرێكی داعش كوژرا

بەرپرسی لقی 14ـی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگەیاند، وەزیرێك و ژمارەیەك بەڕێوەبەری تیرۆریستانی داعش لە باشووری مووسڵ كوژران.

 K24 – ھەولێر

 

بەرپرسی لقی 14ـی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگەیاند، وەزیرێك و ژمارەیەك بەڕێوەبەری  تیرۆریستانی داعش لە باشووری مووسڵ كوژران.

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌(23-6-2015)، "عیسمەت رەجەب" بەرپرسی لقی 14ـی پارتیی دیموكراتی كوردستان، بە ‌ماڵپەڕی فەرمی پارتی دیموكراتی كوردستانی (KDP.info) راگەیاند: "ئەمڕۆ حەمەد زەعلان ئەلعەفری، وەزیری دارایی تیرۆریستانی داعش و بەڕێوەبەری تەندروستی و شارەوانی و ئاو، بەر بۆمبێكی چێنراو كەوتوون كە لەلایەن چەكدارانی نەناسراوەوە لە دەرگای هاتنەژوورەوەی مووسڵ لە باشوور دانرابوو، لە ‌ئەنجامدا هەر چواریان كوژران".

عيسمه‌ت، گوتیشی: "تیرۆریستانی داعش یەكێك لە سەركردەكانی خۆیان كە بە رەگەز سوورییه‌، بە ناوی "خالید ئەلزابعی" لە "بازاڕی باب ئەلتۆپ" گوللـەباران كرد‌ووە، ئەمەیش بە تۆمەتی خەمساردی و خۆدزینەوە لە شەڕ".‌