ئه‌وروپا يه‌كه‌يه‌كى بۆ شه‌ڕى ئه‌ليكترۆنى داعش درووستكرد
K24 – ھەولێر
دامه‌زراوه‌ى پۆليسى ئه‌وروپا (يۆرۆپۆڵ) يه‌كه‌يه‌كى تايبه‌تى بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تاوانه ئينته‌رنێتييه‌كانى رێكخراوى "ده‌وڵه‌تى ئيسلامى" (داعش)ى پێكهێنا.
يۆرۆپۆل رايگه‌ياند، ئه‌و يه‌كه ئه‌ليكترۆنييه، كار بۆ چاودێريكردنى ئه‌كاونت و هه‌ژمارى لايه‌نگرانى داعش و ده‌كات له هه‌ر رێگه‌يه‌كى ئينته‌رنێته‌وه كه‌سانى سه‌ر به داعش بيانه‌وێت په‌ياميان بگه‌يه‌نن، يه‌كه‌كه، كۆمپانياى خاوه‌نى پێگه ئه‌ليكترۆنييه‌كه ئاگادار ده‌كاته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى دايبخه‌ن.
ژوورى پرۆسێسه‌كانى ئه‌و يه‌كه‌يه له شارى لاهاى ده‌بێت و مانگى داهاتوو ده‌ست به كاره‌كانى ده‌كات و له سه‌ره‌تاوه به ده‌يان هه‌زار ئه‌كاونت و هه‌ژمارى سه‌ر به داعش ده‌خاته ژێر چاودێرييه‌وه و راپۆرت له باره‌يانه‌وه به‌رز ده‌كاته‌وه بۆ كۆمپانيا ئينته‌رنێتييه‌كان به مه‌به‌ستى داخستنيان.
به گوێره‌ى لێدوانى يه‌كێك له به‌رپرسانى يۆرۆپۆڵ، ئه‌وان كار بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن له‌مه‌ودوا رێگه نه‌ده‌ن به هيچ شێوه‌يه‌ك پڕوپاگه‌نده‌ى چه‌كدارانى داعش بگاته وه‌رگرانى ئه‌وروپايى.
نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان له راپۆرتێكدا ئه‌وه‌ى ئاشكرا كردووه، له ماوه‌ى 9 مانگى رابردوودا و تاوه‌كو مانگى نيسانى رابردوو، به رێژه‌ى %71 چوونى چه‌كدارانى ئه‌وروپايى و بيانى بۆ ناو ريزه‌كانى داعش زياديان كردووه.
سه‌نته‌رى نێوده‌وڵه‌تى بۆ توێژينه‌وه‌ى تايبه‌ت به پرسى توندڕه‌وى كه نووسينگه‌كه‌ى له له‌نده‌نه، بڵاويكردووه‌ته‌وه ژماره‌ى ئه‌و چه‌كداره ئه‌وروپاييانه‌ى گه‌يشتوونه‌ته ريزى داعش له 20 هه‌زار كه‌س زياتره.