داعش دوو منداڵى له خاچ دا
K24 – دێرزوور
له پارێزگارى دێرزوورى وڵاتى سوريا، منداڵان بوونه‌ته نێچێرێكى ئاسان له به‌رده‌ستى داعش و رۆژانه وێڕاى به‌كارهێنانيان له بوارى سه‌ربازييدا، ئه‌شكه‌نجه‌يان ده‌دات.
له چه‌ند رۆژى رابردوودا، داعش ئاگادارييه‌كى بڵاو كرده‌وه و تێيدا رايگه‌ياندبوو، هه‌ر منداڵێك له ره‌مه‌زاندا خواردن بخوات سزا ده‌درێت.
روانگه‌ى سوريا بۆ مافه‌كانى مرۆڤ، بڵاويكرده‌وه، له شارى مه‌يادين، داعش دوو منداڵى له خاچداوه، به تۆمه‌تى ئه‌وه‌ى شتيان به به‌رچاوى خه‌ڵكه‌وه خواردووه.
ژماره‌يه‌ك هاووڵاتى دانيشتووى ئه‌و شاره، ته‌رمى منداڵه‌كانيان به هه‌ڵواسراوى بينيوه.
يه‌كێك له شاهێدحاڵه‌كان رايگه‌ياندووه، له ته‌نيشت ته‌رمى منداڵه‌كان له‌سه‌ر لافيته‌يه‌ك نووسرابوو، "ئه‌مانه تاوانبارن".
رامى عه‌بدولڕه‌حمان، به‌ڕێوبه‌رى روانگه‌ى سوريا بۆ مافه‌كانى مرۆڤ، گوتى: تاوانى ئه‌و دوو منداڵه ته‌نيا ئه‌وه بووه له ره‌مه‌زاندا به به‌رچاوى خه‌ڵكه‌وه شتيان خواردووه.
پێشتريش، چه‌كدارانى داعش، 3 هاووڵاتييان به تۆمه‌تى شكاندنى رۆژوو له خاچدابوو.