چيرۆكه‌كانى تۆقاندنى ژنانى سوريا بڵاوكرانه‌وه
K24 – سووريا
"به ته‌واوى رووت بووم، ژووره‌كه سارد بوو، مشكى تێدابوو، له باسك و قۆڵم خوێن ده‌چۆڕا.. "
له‌يلا، ته‌مه‌ن 30 ساڵ به‌و شێوه‌يه بيره‌وه‌ريى خۆى سه‌باره‌ت به ده‌ستگيركردن و ئه‌شكه‌نجه‌دانى له لايه‌ن سه‌ربازانى سوورياوه گێڕايه‌وه.
هه‌رچى سۆسه‌نه، هه‌رگيز ئه‌و ديمه‌نه‌ى له بير ناچێته‌وه، كه كوڕه 16 ساڵييه‌كه‌ى به ديارييه‌وه بوو، ئه‌و كاته‌ى سه‌ربازه‌كانى سووريا، لێى كۆببونه‌وه و 10 كه‌س له سه‌ربازه‌كان به‌يه‌كه‌وه، ده‌ستدرێژى سێكييان كردووه‌ته سه‌ر.
ئه‌و ژنه، هێشتا له ژێر كاريگه‌رى ئه‌و شۆكه دايه و ناتوانێت بۆ ساتێكيش ديمه‌نه‌كانى ئه‌و رۆژه له ياد بكات، كه تێيدا ده‌ستدرێژى كراوه‌ته سه‌ر.
له‌ميا، يه‌كێكى ديكه‌يه له‌و ژنانه‌ى سووريا، كه ياده‌وه‌رى ناخۆشى هه‌يه. ئه‌و ته‌نيا به كراسێكه‌وه بووه، ئه‌و كاته‌ى سه‌ربازه‌كان ئاوى سارديان پێدا رێشتبوو و كاره‌بايان لێدابوو.
تاوانى له‌ميا، ته‌نيا ئه‌وه بووه، گوايه هاوكارى سوپاى ئازادى سوورياى كردووه.
ئه‌م لێدوان و گه‌واهينامانه، له لايه‌ن تۆڕى ئه‌وروپا بۆ مافه‌كانى مرۆڤ له چوارچێوه‌ى راپۆرتێكدا تۆمار كراوون.
راپۆرته‌كه له ژێر ناونيشانى "ده‌ستبه‌سه‌ركردنى ژنان له سووريا.. چه‌كى شه‌ڕ و تۆقاندن" ئاماده‌كراوه.
له‌و راپۆرته‌دا ئاماژه بۆ ئه‌وه‌شكراوه، له 2011ه‌وه ژنانى سووريا له لايه‌ك قوربانى جه‌نگ و ئاواره‌يين، له لايه‌كى ديكه‌وه قوربانى توندوتيژى و ناكۆكى نێوان هێز و گرووپه چه‌كداره‌كانن.