ويكيليكس: رياز ده‌ڵێت ئێران هاوكارى ئه‌تۆميى سوودانى كردووه

K24- سعووديه
يه‌كێك له‌و به‌ڵگه‌نامانه‌ى له باڵيۆزخانه‌ى عه‌ره‌بستانى سعوودييه‌وه ره‌وانه‌ى رياز كراوه‌ته‌وه، له‌سه‌رى نووسراوه "زۆر نهێنى" و تێيدا ده‌ڵێت: "ئێران پێداويستى ئه‌تۆمى بۆ سوودان ناردووه".
ويكيليكس، 70 هه‌زار به‌ڵگه‌نامه‌ى له كۆى نيو مليۆن به‌ڵگه‌نامه‌ى تايبه‌ت به عه‌ره‌بستانى سعوودييه‌ى بڵاو كرده‌وه.
له يه‌كێك له‌و به‌ڵگه‌نامانه‌دا هاتووه، باڵيۆزخانه‌ى عه‌ره‌بستان له خه‌رتووم، نامه‌يه‌كى "زۆر نهێنى" بۆ رياز ناردووه و تێيدا نووسيويه‌تى: "يه‌كه‌م بارى تايبه‌ت به پێداويستى وێستگه‌ى ئه‌تۆمى پێشكه‌وتوو له‌وانه ده‌زگاى پيتاندنى يۆرانيۆم، له ئێرانه‌وه گه‌يشته خه‌رتووم".
به‌ڵگه‌نامه‌كه مێژووى مانگى شوباتى 2012ى به‌سه‌ره‌وه‌يه. هه‌روه‌ها تێيدا نووسراوه، "له فڕۆكه‌خانه‌ى خه‌رتووم ئه‌و پێداويستيانه داگيراوون و چاوه‌ڕوانده‌كرێت له هه‌فته‌ى داهاتووشدا بارێكى ديكه‌ى ئه‌و پێداويستييانه بگاته سوودان".
ئه‌مه يه‌كه‌مجاره، له باره‌ى هه‌بوونى په‌يوه‌ندى له نێوان ئێران و سوودان سه‌باره‌ت به به‌رنامه‌ى ناووكى زانيارى بڵاو ببێته‌وه.
دواى هه‌شت مانگ له ناردنى ئه‌و برووسكه‌يه و له مانگى تشرينى يه‌كه‌مى 2012دا، كۆگايه‌كى چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نى سوودان له بۆردومانێكى نادياردا ته‌قێندرايه‌وه.
له‌و كاته‌دا حكومه‌تى سوودان، رايگه‌ياند، بۆردومانه‌كه له رێگه‌ى فڕۆكه‌ى ئيسرائيله‌وه ئه‌نجام دراوه.