حه‌شدى شه‌عبى بنكه‌ى سه‌ربازى زیاتر ده‌كاته‌وه
K24 – ھەولێر
به مه‌به‌ستى رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى رێكخراوى ده‌وڵه‌تى ئیسلامى (داعش)، چه‌كدارانى حه‌شدى شه‌عبى چه‌ند بنكه‌یه‌كى سه‌ربازى ده‌كاته‌وه بۆ مه‌شقكردن.
دوینێ سێشه‌ممه (23-6-2015)، "یەحیا محەمەد باقر ئەلناسری" پارێزگاری زیقار، له به‌یانێكدا، رایگەیاند: "لە پارێزگای زیقاردا حشدی شەعبی دەیان ناوەندی بۆ مەشقپێكردنی چەكدارەكانی كردووەتەوە، تا ئامادەبكرێن بۆ شەڕی دژ به‌داعش".
ئەلناسری ئاماژەی بەوەش كردوە، ئەنجومەنی پارێزگاكە، سه‌رپه‌رشتی كردنەوەی ئەو ناوەندانە دەكات، به‌ڵام له‌لایه‌ن كۆلیژی سەربازی و پرۆسەكانی رافیدەین مەشق بە خۆبەخشەكانی دەكرێت و فێری چۆنییەتی بەكارهێنانی چەك و هونەری سەربازی دەكرێن، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش هەزاران كەس ئامادەن مەشق بكەن و بەرگری لە عێراق بكەن.
چه‌كدرانى حشدی شەعبی لە هەموو پارێزگا شیعە نشینەكانی عێراقدا، چەندین بنكەی سەربازییان بۆ مەشقپێكردنی ئەندامانیان هه‌یه و لەلایەن حكومەتی ناوه‌نده‌وه پاڵپشتی دەكرێن.