ويكيليكس: ئه‌مريكا سيخوڕى به‌سه‌ر سه‌رۆكه‌كانى فه‌ره‌نساوه كردووه
K24 – ھەولێر
ويكيليكس ئاشكرايكرد، ئاژانسى ئاسايشى نه‌ته‌وه‌يى ئه‌مريكا، سيخورى به‌سه‌ر سه‌رۆكه‌كانى فه‌ره‌نساوه كردووه و له كۆشكى ئه‌ليزێدا به دواى زانيارى هه‌ستياردا گه‌ڕاوه.
رۆژنامه‌ى ليبراسيۆن و ماڵپه‌ڕى ميديا پارت، بڵاويانكرده‌وه، مێژووى نوێترين راپۆرتى سيخوڕى كه له باره‌ى ئه‌ليزێوه ئاماده‌كراوه ئه‌وه‌يه، كه له 22ى ئايارى 2012، دواى چه‌ند رۆژێك له ده‌ستبه‌كاربوونى فرانسۆ هۆلاندى سه‌رۆكى فه‌ره‌نسا، باس به‌وه كراوه، هۆلاند رازى بووه، به‌شدارى كۆبوونه‌وه‌ى نهێنى بكات بۆ تاوتوێكردنى كێشه‌ى ناوچه‌ى يۆرۆ و پرسى چوونه ده‌ره‌وه‌ى يۆنان له‌و يه‌كێتييه.
سيخوڕه‌كانى ئه‌مريكا نووسيويانه، سه‌رۆكى فه‌ره‌نسا له‌گه‌ڵ راوێژكارى ئه‌ڵمانيا كۆبووه‌ته‌وه و مێركڵ پێى گوتووه، ده‌ستبه‌ردارى يۆنان ببين باشه چونكه هيچ سازشێك ناكات و له به‌رامبه‌ريشدا هۆلاند نيگه‌ران بووه له ره‌وشى يۆنان و گه‌له‌كه‌ى.
به گوێره‌ى به‌ڵگه‌نامه‌كه، هۆلاند، دواى ئه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ مێركڵ كۆبووه‌ته‌وه، بانگهێشتى رێبه‌رى پارتى سۆسياليست ديموكراتى به‌رهه‌ڵستكارى ئه‌ڵمانياى كردووه بۆ ئه‌وه‌ى له‌و باره‌يه‌وه وتوێژ بكه‌ن، به‌ڵام سه‌رۆك وه‌زيران جان مارك ئايرۆولت له‌و كاته‌دا پێى باش بووه كۆبوونه‌وه‌كه نهێنى بێت چونكه ئه‌گه‌ر ئاشكرا ببێت مێركڵ پێى ناخۆش ده‌بێت.