ئه‌ردۆغان: به هه‌ر نرخێك بێت ناهێڵێن ده‌وڵه‌تى كوردى درووست ببێت
K24 - ئه‌نقه‌ره
ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆمارى توركيا رايگه‌ياند، به هه‌ر نرخێك بێت ناهێڵيين ده‌وڵه‌تى كورديى درووست ببێت و هه‌رگيزيش رێگه ناده‌ين له سوريا ده‌وڵه‌تێكى كوردى درووست ببێت و هه‌رچيمان پێ بكرێت بۆ رێگرتن له‌و كاره ده‌يكه‌ين.
مانگى سورى توركيا، ئێواره خوانێكى رێكخستبوو بۆ ژماره‌يه‌ك كه‌سايه‌تى و له ميانه‌ى ئه‌و ئێواره خوانه‌دا سه‌رۆكى توركيا وتارێكى پێشكه‌شكرد.
له وتاره‌كه‌يدا، ئه‌ردۆغان به روونى باسى هه‌ڵوێستى وڵاته‌كه‌ى سه‌باره‌ت به دامه‌زراندنى ده‌وڵه‌تى كورديى له خۆرئاواى كوردستان كرد و گوتى: "به هيچ شێوه‌يه‌ك رێگه ناده‌ين له باكوورى سوريادا، ده‌وڵه‌تێكى كورديى درووست ببێت و هه‌وڵه‌كانمان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ئه‌و ده‌وڵه‌ته هه‌ر نرخێكى پێويست بێت ده‌يده‌ين و ناهێڵين ئه‌وه هه‌رگيز روو بدات".
سه‌رۆكى توركيا ره‌خنه‌شى له‌و كه‌ناڵانه‌ى راگه‌ياندن گرت، كه ديمه‌ن و وێنه‌ى په‌يوه‌ست به تێوه‌گلانى توركيايان له يارمه‌تيدانى داعش بڵاو كردبوويه‌وه.
له ئاستى ميدياى نێوده‌وڵه‌تييدا په‌لامارى رۆژى پێنجشه‌ممه‌ى رابردووى چه‌كدارانى داعش ب ۆسه‌ر كوبانێ به به‌شێك له سياسه‌تى توركيا به‌رامبه‌ر به خۆرئاواى كوردستان شرۆڤه كرا و كه‌ناڵه‌كانى توركيايان به هاوكاريكردنى تيرۆر و رێكخراوى داعش تۆمه‌تبار كرد.
ئه‌ردۆغان له‌و باره‌يه‌وه گوتى: "ئه‌وه گه‌وره‌ترين چه‌واشه‌كارييه به‌رامبه‌ر به توركيا و گه‌له‌كه‌ى".