له كوبانێوه تا پاريس، تيرۆر به كوه‌يت و تونسيشدا تێپه‌ڕى
K24- هه‌ولێر
په‌لاماردانى له‌ناكاوى كوبانێ و كۆمه‌ڵكوژكردنى نزيكه‌ى 150 هاووڵاتى ئه‌و شاره له لايه‌ن داعشه‌وه، ده‌ستپێكى زنجيره كرده‌وه‌يه‌كى تيرۆريستى بوو، كه به كوه‌يت و تونس‌دا تێپه‌ڕى و په‌ڕييه‌وه بۆ پاريس.
له كاتێكدا هێزه كوردييه‌كان روويان له ره‌ققه‌ى ناوه‌ندى ده‌سه‌ڵاتى داعش له سوريا كردبوو، له به‌ره‌به‌يانى رۆژى پێنجشه‌ممه‌ى رابردوو، ژماره‌يه‌ك چه‌كدارى داعش به ئه‌نجامدانى چوار ته‌قينه‌وه‌ى خۆكوژى توانيان دزه بكه‌نه ناو شارى كوبانێ و كوشتارى هاووڵاتيانى شاره‌كه بكه‌ن.
يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌ل، له روونكردنه‌وه‌يه‌كدا، ئه‌وه‌ى ئاشكرا كردووه، چه‌كدارانى داعش، به هۆى ته‌قينه‌وه‌كانه‌وه ويستوويانه ره‌وشى شاره‌كه بشوێنن و له شێوه‌ى چه‌ند باندێكيشدا چه‌كداره‌كان په‌لامارى يه‌كينه‌كانيان داوه.
يه‌كينه‌كان ئه‌وه‌يان ئاشكرا كردووه، توانيويانه سه‌رجه‌م ئه‌و چه‌كدارانه‌ى سه‌ر به رێكخراوى "ده‌وڵه‌تى ئيسلامى" بكوژن كه دزه‌يان كردبووه شاره‌كه‌وه.
به گوێره‌ى ئه‌و ئامارانه‌ى له كوبانێوه بڵاوكراونه‌ته‌وه، له ئاكامى ئه‌و په‌لاماره‌ى چه‌كدارانى داعش نزيكه‌ى 150 هاووڵاتى گيانيان له‌ده‌ستداوه.
رووداوه‌كه‌ى كوبانێ له ئاستى نێوده‌وڵه‌تى كاردانه‌وه‌ى به‌دواى خۆي‌دا هێنا و وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مريكا رايگه‌ياند، به‌رگرى كوبانێ له‌وه به‌هێزتره داعش بتوانێت له‌و شاره بمێنێته‌وه.
دواى كوبانێ، داعش هه‌ريه‌ك له كوه‌يت و تونس و فه‌ره‌نساى كرده ئامانج.
له كوه‌يت، دوێنێ هه‌ينى، له كاتى به‌ڕێوه‌چوونى مه‌راسيمى نوێژى هه‌ينيدا، له ناو حه‌ره‌مى مزگه‌وتى "پێشه‌وا سادق"، كه نوێژخوێنانى شيعه ئاينزا تێيدا نوێژده‌كه‌ن، ته‌قينه‌وه‌يه‌ك ئه‌نجامدرا و له ئاكامدا 27 كه‌س گيانيان له‌ده‌ستدا و 227 كه‌سى ديكه بريندار بوون.
دواى ته‌قينه‌وه‌كه، كابينه‌ى حكومه‌ت له كوه‌يت، به په‌له كۆبوونه‌وه‌يه‌كى ئه‌نجامدا.
سوباح ئه‌حمه‌د جابر سوباح، ميرى كوه‌يت، له به‌ياننامه‌يه‌كدا ئيدانه‌ى ته‌قينه‌وه‌كه‌ى كرد و رايگه‌ياند، "ئه‌وه‌ى روويداوه تاوانه به‌رامبه‌ر به خه‌ڵك و ماڵى خودا ئه‌نجامدراوه".
رێكخراوى "ده‌وڵه‌تى ئيسلامى" ناسراو به داعش، به‌رپرسيارێتى ته‌قينه‌وه‌كه‌ى گرته ئه‌ستۆ.
له تونس، گه‌نجێك ده‌ستڕێژى له گه‌شتياران كرد و به‌و هۆيه‌وه 38 كه‌س، كه زۆرينه‌يان خه‌ڵكى بريتانيان گيانيان له‌ده‌ستدا.
ئه‌و په‌لاماره له ميوانخانه‌يه‌كى ناوچه‌ى سوسه، كه ده‌كه‌وێته كه‌ناراوى خۆرهه‌ڵاتى تونس روويدا.
حه‌بيب سه‌يد (صه‌يد)، سه‌رۆك وه‌زيرانى تونس گوتى: "ئه‌وانه‌ى گيانيان له‌ده‌ستداوه، زۆرينه‌يان بريتانى و هه‌ندێكيشيان ئه‌ڵمانى و به‌لژيكى و فه‌ره‌نسايين".
دواى رووداوه‌كه، سه‌رۆكى تونس، ئه‌لباجى قائد ئه‌لسبسى، له ميوانخانه‌كه‌وه لێدوانێكى كورتى دا و تێيدا داواى له حكومه‌ت كرد، چاو به مۆڵه‌تى حزبه‌كاندا بخشێنێته‌وه و ئه‌و حزبه‌ى ئاڵاى ره‌شى هه‌ڵكردبوو، قه‌ده‌غه‌ى بكات.
حزبى ته‌حريرى ئيسلاميى تونس، له بۆنه و چالاكييه‌كانييدا ئه‌ندامانى ئاڵاى ره‌ش هه‌ڵده‌كه‌ن و له‌سه‌ر لافيته و پانكارتيش درووشمى "خيلافه‌تى ئيسلامى" و "ده‌وڵه‌تى خيلافه‌ت" به‌رز ده‌كه‌نه‌وه.
له يه‌كه‌م كاردانه‌وه‌شيدا به‌رامبه‌ر به ئيسلامييه‌كانى ئه‌و وڵاته، سه‌رۆك وه‌زيران بڕياريدا 80 مزگه‌وت دابخات، كه به شێوه‌ى ناياسايى له لايه‌ن گرووپ و رێكخراوه ئيسلامييه‌كانه‌وه كراونه‌ته‌وه و له ده‌ره‌وه‌ى ده‌سه‌ڵاتى حكومه‌تن.
هاوكات له كارگه‌يه‌كى غاز له فه‌ره‌نساش، چه‌كدارێكى سه‌ر به داعش په‌لامارى كارگه‌كه‌ى دا و به‌و هۆيه‌وه هاووڵاتييه‌ك گيانى له‌ده‌ستدا.
ئه‌م رووداوانه له كاتێكدان، هه‌ڵمه‌تى نێوده‌وڵه‌تى دژ به داعش له رێگه‌ى به‌رده‌واميدان به ئۆپراسيۆنه ئاسمانييه‌كان بۆ سه‌ر چه‌كدارانى داعش له سوريا و عێراق به‌رده‌وامييان هه‌يه.
رۆژنامه‌ى "شه‌رقولئه‌وسه‌ت" له‌و باره‌يه‌وه نووسيويه‌تى: "ئه‌و رووداوانه ترس و نيگه‌رانى نوێيان سه‌باره‌ت به كاريگه‌رى گرووپه تيرۆريستييه‌كان بۆ سه‌ر ئاسايش و ئارامى وڵاتانى عه‌ره‌بى و جيهان هێناوه‌ته ئاراوه".
له فه‌ره‌نسا په‌لاماردانى كارگه‌ى غازى دووه‌م گه‌وره شارى ئه‌و وڵاته، كه ليۆنه، بووه‌ته جێى پرسيار و لێكۆڵينه‌وه‌ى پۆليس ده‌ريخستووه، په‌لامارده‌ره‌كه به ره‌چه‌ڵه‌ك مه‌غريبييه و هه‌ڵگرى ره‌گه‌زنامه‌ى فه‌ره‌نسايه.
وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مريكا رايگه‌ياند، تا ئێستا به‌ڵگه‌ى سه‌لمێنه‌ر له‌به‌رده‌ستدا نييه بيسه‌لمێنێت ئه‌و كرده‌وانه په‌يوه‌ندييان به يه‌كه‌وه هه‌يه.