ئيسلام رووسيا داده‌پۆشێت

K24- هه‌ولێر
ژماره‌ى موسڵمانانى روسياى فيدراڵ، گه‌يشتووه‌ته 21 مليۆن كه‌س و چاوه‌ڕوانده‌كرێت له چه‌ند ساڵى داهاتوودا ئه‌و ژماره‌يه‌ى ئه‌مڕۆ كه‌مينه‌يه، ببێته زۆرينه.
مێژووى ئيسلام له روسيا ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌ده‌ى هه‌شته‌مى كۆچى، له‌و مێژووه به‌دواوه روسيا خاڵى نه‌بووه له موسڵمان و دواى ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنى قرم له لايه‌ن ئيمپراتۆريه‌تى روسياوه، ژماره‌ى موسڵمانانى ئه‌و وڵاته زياتر بوو.
دواى هه‌ره‌سهێنانى يه‌كێتى سۆڤييه‌ت له سه‌ره‌تاى ده‌يه‌ى نه‌وه‌ده‌كانى سه‌ده‌ى رابردوودا، ژماره‌يه‌كى زۆرى موسڵمانى كۆماره‌كانى سۆڤيه‌ت بۆ ده‌ستكه‌وتنى كار روويان له شاره گه‌وره‌كانى روسيا كرد و تێيدا گيرسانه‌وه.
شاره‌زا روسياييه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر ره‌وه‌ندى موسڵمانانى روسيا به‌م شێوه‌يه‌ى ئێستا گه‌شه بكه‌ن، ئه‌وا؛ له چه‌ند ساڵى داهاتوودا ئه‌و كه‌مينه‌يه‌ى ئێستا ده‌بێته زۆرينه له وڵات‌دا.
دانييل بايبس، سه‌رۆكى كۆڕبه‌ندى خۆرهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست له مۆسكۆ، رايگه‌ياند، هه‌موو هۆكارێك به‌رده‌سته بۆ ئه‌وه‌ى ئاينى ئيسلام ببێته به‌ربڵاوترين ئاين له جيهاندا.
ئه‌و شاره‌زايه نموونه‌ى هێنايه‌وه و گوتى: "بۆنموونه له روسيا تاكى موسڵمان مه‌ى ناخواته‌وه و به‌وه‌ش ره‌وه‌ندى موسڵمان گيرۆده‌ى مردن به هۆى خواردنه‌وه‌ى مه‌يه‌وه نييه، كه له روسيا هۆكارى سه‌ره‌كى مردنه".
هه‌وه‌ها گوتى: "له ناو موسڵمانه‌كان، زۆرينه‌ى ره‌هاى ژنان منداڵ له‌بار نابه‌ن، به‌ڵام له ناو ژنانى روسيادا له‌بار بردن به رێژه‌يه‌كى به‌رچاو به‌ربڵاوه".
سه‌باره‌ت به هاوسه‌رگيريش گوتى: "موسڵمانه‌كان له ناو خۆيان‌دا هاوسه‌رگيرى ده‌كه‌ن و پارێزگارى له ناسنامه‌ى خۆيان ده‌كه‌ن، به تايبه‌تى له‌و ناوچانه‌ى كه زۆرينه‌يان موسڵمانن وه‌ك چيچان و ته‌تارستان و داغستان و ئه‌نگۆشيا".