جيهان هه‌ڕه‌شه له سه‌ركرده‌كانى باشوورى سوودان ده‌كات
K24- هه‌ولێر
شه‌ڕ له باشوورى سودان به‌رده‌وامه و له دواى جيابوونه‌وه‌ى ئه‌و وڵاته له سوودان، لايه‌نه سه‌ره‌كييه‌كان كه‌وتوونه‌ته وێزه‌ى يه‌كتر و حكومه‌تى ئه‌مريكاش ناوى ژماره‌يه‌ك به‌رپرسى پێنشياز كردووه بۆ ئه‌وه‌ى سزا بدرێن.
ئه‌مريكا ناوى شه‌ش به‌رپرسى باشوورى سوودانى پێشكه‌ش به ليژنه‌ى سزاكانى سه‌ر به ئه‌نجومه‌نى ئاسايشى نێوده‌وڵه‌تى كردووه بۆ ئه‌وه‌ى سزا بدرێن به هۆى ئه‌و پێشێلكارييانه‌ى به‌رامبه‌ر به مه‌ده‌نييه‌كان ئه‌نجامى ده‌ده‌ن و ئاسايشى ناوچه‌كه‌يان خستووه‌ته مه‌ترسييه‌وه.
رۆيته‌رز بڵاويكردووه‌ته‌وه، ژماره‌يه‌ك به‌رپرسى باڵاى باشوورى سوودان ناويان پێشنياز كراوه بۆ ئه‌نجومه‌نى ئاسايشى نێوده‌وڵه‌تى بۆ ئه‌وه‌ى سزا بدرێن.
ليژنه‌كه‌ى ئه‌نجومه‌نى ئاسايشى نێوده‌وڵه‌تى له 15 ئه‌ندام پێكهاتووه و بڕياره‌كانيان به تێكڕاى ده‌نگ ده‌رده‌كه‌ن.
هه‌ر يه‌ك له نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان و ده‌سته‌ى حكومه‌تيى بۆ گه‌شه‌پێدانى خۆرهه‌ڵاتى ئه‌فريقيا، چه‌ند جارێك سه‌رۆكى باشوورى سوودا سلڤاكير و جێگره‌كه‌ى رياك مه‌شاريان ئاگادار كردووه‌ته‌وه ئه‌گه‌ر به‌رده‌وام بن له كوشتارى يه‌كتر ئه‌وا؛ سزاى سه‌ربازييان به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێنن.
دواى جيابوونه‌وه‌ى باشوورى سوودان له خه‌رتومى پايته‌خت، هه‌ريه‌ك له سه‌رۆكى وڵاته نوێيه‌كه و جێگره‌كه‌ى كه‌وتوونه‌ته دژايه‌تيكردنى يه‌كتر و شه‌ڕێكى ناوخۆييان له‌و وڵاته به‌رپا كردووه.