ئه‌مريكا سيخوڕى به‌سه‌ر دوو وه‌زاره‌تى فه‌ره‌نسادا كردووه

K24- هه‌ولێر
به گوێره‌ى به‌ڵگه‌نامه‌يه‌كى پێگه‌ى ويكيليكس، ئه‌مريكا سيخوڕى به‌سه‌ر دوو وه‌زيرى حكومه‌تى فه‌ره‌نسادا كردووه.
له به‌ڵگه‌نامه‌كه‌دا هاتووه، ده‌زگاى هه‌واڵگرى ئه‌مريكا سخوڕى به‌سه‌ر وه‌زيرى دارايى و گه‌ياندنى حكومه‌تى فه‌ره‌نسادا كردووه.
له نێوان ساڵانى 2011 تا 2014 ئه‌و دوو وه‌زاره‌ته خراونه‌ته ژێر چاودێرى ده‌زگاى هه‌واڵگرى ئه‌مريكاوه و كار بۆ ئه‌وه كراوه له ره‌وشى دارايى فه‌ره‌نسا بكۆڵدرێته‌وه و هاوكات له رێگه‌ى سيخوڕيكردن به‌سه‌ر وه‌زاره‌تى گه‌ياندنه‌وه له گرێبه‌ست و مامه‌ڵه‌كانى فه‌ره‌نسا كۆڵراوه‌ته‌وه.
ده‌زگاى هه‌واڵگرى ئه‌مريكا، داواى له ئوستراليا و بريتانيا و كه‌نه‌دا و نيوزيله‌ندا كردووه، زانيارى له باره‌ى گرێبه‌سته‌كانى حكومه‌تى فه‌ره‌نسا كه به به‌هاى 200 مليۆن دۆلار بوونه كۆبكه‌نه‌وه. به تايبه‌تى ئه‌و گرێبه‌ستانه‌ى له باره‌ى كاره‌با و وزه‌ى ناووكى و گواستنه‌وه و ته‌ندرووستى بوونه.