كاميرۆن ده‌ڵێت مه‌ڵێن "ده‌وڵه‌تى ئيسلامى"
K24- هه‌ولێر
دێڤيد كاميرۆن، سه‌رۆك وه‌زيرانى بريتانيا، ره‌خنه‌ى له كه‌ناڵه‌كانى راگه‌ياندن گرت و رايگه‌ياند، به‌كارهێنانى ده‌سته‌واژه‌ى "ده‌وڵه‌تى ئيسلامى" بۆ رێكخراوى داعش، هه‌ڵه‌يه، چونكه ئه‌و رێكخراوه نوێنه‌رايه‌تى ئيسلام ناكات و ده‌وڵه‌ته‌كه‌ى دڕندانه‌يه و ئيسلاميى نييه.
رۆژنامه‌ى ده‌يلى مه‌يلى بريتانى چاوپێكه‌وتنێكى كاميرۆنى بڵاو كردووه‌ته‌وه و تێيدا سه‌رۆك وه‌زيرانى بريتانيا جه‌ختى له‌سه‌ر ئه‌وه كردووه‌ته‌وه، كه داعش و ده‌وڵه‌ته‌كه‌ى په‌يوه‌ندييان به ئيسىلامه‌وه نييه.
پێشتريش، ئه‌و له چاوپێكه‌وتنێكييدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵى بى بى سى بريتانى گوتى: "هيوادارم واز له به‌كارهێنانى ده‌سته‌واژه‌ى ده‌وڵه‌تى ئيسلامى بهێنن، چونكه زۆر به ساده‌يى بڵێم ئه‌وه ده‌وڵه‌تى ئيسلامى نييه، به‌ڵكو رژێمێكى دڕندانه‌يه".
كاميرۆن داواشيكرد، له باتى ئه‌و ده‌سته‌واژه‌يه كار بۆ ئه‌وه بكرێت، پێش ناوهێنانى روون بكرێته‌وه، ياخود وشه‌ى "ئايسێل" يا "ISIL" به‌كار بهێنرێت، كه كورتكراوه‌ى ده‌وڵه‌تى ئيسلامييه له عێراق و شام.